چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه،مه‌یخانه بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ،په‌یمانه بڵێ چی؟
پێم وا نییه له‌و غه‌دره له فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو،بێگانه بڵێ چی؟
بسکت بده ده‌س شانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه تێکی ده‌دا،شانه بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه،په‌روانه بڵێ چی؟
تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به زنجیره‌وه،دێوانه بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به په‌رژین و،خه‌یاڵ ناسک و ساده
بێچاره له ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ،ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که دامده‌گرێ،ده‌ڵێن:”ئاخری خێر بێ!“
(هێدی) له گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه بڵێ چی؟
مامۆستا هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )