
07-09-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له تاوی ئاگری دووری دڵم پڕ ئاگره یاران
فه‌ڵه‌ک هاوار له ده‌ستی تۆ!له کوێیه به‌زمه‌که‌ی جاران
من و ئه‌و یاره نازداره له گه‌ڵ یه‌ک بووین هه‌موو رۆژێ
به‌ڵام ئێستا له یه‌ک دوورین،له به‌ین مانه هه‌زار شاران
خه‌د‌ه‌نگی چاوی شۆخی تۆ له دڵ بردوویه‌تی ئارام
به غه‌یری شه‌ربه‌تی لێوت نیه بۆ ده‌ردی من ده‌رمان
دڵم زووخاوی لێ ده‌تکێ،دوو چاوم بوون به گۆمی خوێن
له ئێشی نه‌شته‌ری کۆچت په‌نام برد بۆ گه‌سته‌ی ماران
سه‌رم سۆڕ ما ئه‌من ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی دڵداری
که بۆ ده‌س ناکه‌وێ شادی،خه‌فه‌ت هه‌رتا بڵێی هه‌رزان
له ناو قاپی دڵی ته‌نگم نیه بێجگه له وێنه‌ی تۆ
به یادی خونچه‌که‌ی لێوت ئه‌با‌رێنم له چاو باران
له خه‌م پڕ بوو پیاڵه‌ی دڵ له دوای رۆژانی دڵداری
چ سه‌یره کاری ئه‌م چه‌رخه که‌مێ شادی گه‌لێ گریان
هه‌تاوی پڕ گڕی عومرم،گوڵی سووری ژیانم بوی
هه‌تاوم که‌وته پشت کێو و به‌هار بوو به گه‌ڵارێزان
کزه‌ی شه‌وگاری زستانه شه‌وانی سه‌ردی ته‌نیایی
مه‌گه‌ر ئامێزی گه‌رمی تۆ به خه‌و کا عاشقی له‌رزان
ئیتر ناتبینمه‌و هه‌رگیز،گوڵی سوورم خودا حافیز
ئه‌گه‌ر چی چوی به خۆڕایی،ئه من ماوم له سه‌ر په‌یمان
<هیوا باباحاجیانی>
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|