نه‌خۆش كه‌وت نێرگسی بێچاره بۆ ئه‌و چاوه بیماره
قه‌دی نوشتایه‌وه عه‌ر عه‌ر كه دی باڵای ئه‌و یاره
برینی سه‌ر دڵی دیسان به ناسۆر كه‌وته‌وه ناڵه
له داخی لێوی ئاڵی ئه‌و نیگاره‌ی بێچووه عه‌یاره
كه تای زوڵفی نواند سونبل،خه‌جاڵه‌ت بوو له ناو باخا
فیراری كرد و ڕووی كرده بیابان وێڵ‌و بێچاره
نواندنی گه‌ردنی خۆی گه‌ردنی مینای شكاند دیسان
ساغی نه‌هێشت حه‌ڵقه‌ی سه‌ری ئه‌و زوڵفه زونناره
كه دی گۆنای ئاڵت گوڵ له باخا ئه‌م وه‌خته
یه‌خه‌ی خۆی دا دڕێ سه‌ر تا به‌پێ وه‌ك شێت و په‌تیاره
ئه‌حمه‌د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )