عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
ئه‌بله وا دایم له عه‌یش و شادمانی و عییززهتا
ئه‌هلی عیرفان و که‌مال ئێستاکه زاری و شین ئه‌کا
دوژمنه چه‌رخی فه‌له‌ك ، بۆ پیاوی ساحێب عه‌قڵ و هۆش
ڕووی که‌ره‌م دایم له هه‌رزه و شێت و بێ ته‌مکین ئه‌کا
سه‌یری که‌ن عاشق که چه‌ند شێته ! ئومێدی مه‌رحه‌مه‌ت !
له‌و نیگاره‌ی ، دڵ فریبهی ، زالمه‌ی ، بێ دین ئه‌کا
بێستون وه‌ختێ که لاله‌ی ئهحمهڕی لێ سه‌وز ئه‌بێ
مه‌شقی لێوی شهککهرینی ناسکی شیرین ئه‌کا
عاشقی مه‌جنون به یادی دولبه‌ری له‌یلا سیفه‌ت
خوێنی دوو چاوی به‌خور دێ دامه‌نی ره‌نگین ئه‌کا
قه‌ت له زیکری خێری تۆ غافڵ نیه (ئه‌حمه‌د) ، به شه‌و
هه‌ر به ئومێدی ویساڵت سه‌ر له‌سه‌ر بالین ئه‌کا !!!
"ئه‌حمه‌د موختار جاف"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )