
07-27-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گرێ
گرێ
ئەوەندەی شێتی،
شیعرم پێیه
بۆ ڕەوا نییه هەڵپەڕم؟!
تابلۆی كانیم هەڵواسیوه
له ژێر ئەم سەرپۆشه ڕەشه
ئاخۆ چیرۆكنووسەكان،
چەند گۆزەیان پڕ كردبێت؟!
هەزار ساڵی نوورییه؛
له ڕۆژنامەی مانگەشەوێك
دابەزیوم
به پێی پەتی، به سەر دوورییەكانمدا
هەڕا ئەكەم
دوور ئەبمەوه...
گرێ
گرێ
دوور ئەبمەوه...
له خۆم، له خۆت
دوور ئەبمەوه...
وەختێ زڕەی تەلەفۆنێك
وردم ئەكا؛
ئەبێ مارەیی ئەم كچەم
هەزار گرێی ڕەنگامه بێت
گرێی ڕەش و گرێی سپی
گرێی دوور دوور
نزیك نزیك
ئاهـ! چی ئەڵێم...؟!
چەتەی تەمەن دەوری داوم؛
هێشتا باسی
چوارده ساڵەیی گەروومه
هەر پێم ماوه...؟!
با دوور نەبین!
با دوور نەڕۆین!
دەڕۆمه دووتۆی زامێكی ڕۆژهەڵاتی
هەتا هەتایی ئەبمەوه...
وا باشتره!
دەمم پڕه له ڕۆچنه؛
بڵێی شەوەی شەوگارێكی تر
بمگوشێ؟!
كولسووم عوسمانپوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|