که تۆی قیبله ده‌مت سابێنه، قوربان
له‌سه‌ر قوبله دڵم مه‌شکێنه، قوربان
وه‌ره بنواڕه دوو ده‌ستی حه‌ناییم
حه‌نایی چی؟ هه‌موو خۆ خوێنه قوربان
شه‌قی که غه‌یری حوببی تۆی تێدا بێ
به ده‌ستی خۆت دڵم ده‌ربێنه قوربان
له بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵات به‌خشانی ماچه
خه‌ڵاتی من هه‌موو خۆ جوێنه قوربان
فوتووری چاوه‌کانت نانوێنێ
به (نالی) به‌س فیتنه بنوێنه قوربان
حه‌زره‌تی نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )