ژار
له داخی مەینەتی دەوران، دڵم پــڕ ئاوره ساقی
له ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پـڕه ساقی
وەره ئەمشەو وەكوو هەرشەو، وەره ساقی دڵم خوێنه!
هـەتـاكـوو دێتـه چـاوم خـەو، حـەرامـەشـەربـەتان بێـنه!
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ، دەسا هەسته! بكه مەسـتم!
شـەرابی كۆن له جامی نوێ، بەخوڕ تێكه، بده دەسـتم
كـەوا كونكون بـووه جـەرگم، له جـەوری ماتەمی دنیـا
هەتاكوو سەردەمی مەرگم، وەره هەر تۆم دەوێ تەنیا
هەناسەی سەردی پـڕداخم دەمێكه گرتوویه ناخم
شەرابی تۆیه دەیشۆرێ؛ پەژارەی ژینی پـڕئاخم !!!
"م.شەریف حسێن پەناهی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )