ساقی له په‌رده ده‌رهات جامی شـــــه‌ڕابی هێنـا
دڵ خیـــــــــره ما له حێـــــره‌ت مه‌ه ئافتابی هێنـا
یه‌ک زه‌ڕڕه عه‌کسی پڕته‌و، ده‌رکه‌وت و تووری سووتاند
ئاوێنه سه‌خت ڕووبوو، له‌و عه‌کـسه تابـی هــێنـا
تیماری چاکی ســــــینه‌م، ڕاجع به چاوی مه‌ستـه
به‌ختیش موافیقی عه‌شـــق، بۆ من خه‌رابی هێنــا
یارم له ئه‌نده‌روون هات، ده‌ستی ڕه‌قیب له‌ده‌سـتـا
... غه‌مناک و شــــــادمانم، ڕه‌حمه‌ت عه‌زابی هـــێنـا
بۆ تۆبه ســــــــووی مزگه‌وت، هاتم بچم له ڕێــدا
بۆ کۆیی مه‌ی فرۆشــــان، عه‌زمم شـــــتابی هێنـا
ڕوو هه‌ر له‌من ئه‌پــــــــۆشێ، وا حاڵیه که جبریل
هه‌ر خاســــه بۆ من و ئه‌و، ئایه‌ی حیجابی هـێنـا
وه‌ی وه‌ی چ مه‌جلسێ بوو، دوێنێ له ده‌بده‌به‌ی دڵ
دڵبه‌ر شــه‌ڕابی گێـڕا، "ســـــــــالم" که‌بـابی هێنـا!
سالم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )