چاوه‌ڕێی موژده‌ی نه‌سیمم تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه!
به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ: ”بولبولم با بێته‌وه“!
وا وه‌عیدی به‌فری زستانه و فیراقم که‌وته دڵ
مه‌ر به بای وه‌عده‌ی ویسالت کێوی دڵ ڕه‌ش بێته‌وه
میروه‌حه‌ی زولفت له ده‌وری ئاوری ڕووت بێ، چلۆن
ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من ده‌کوژێته‌وه؟
سووچی زولفت بوو که په‌روانه‌ی دڵم ڕووی کرده ڕووت
ئاگری وه‌سڵی شه‌م و په‌روانه شه‌و ده‌کرێته‌وه.
خه‌تتی میهر و زولف و خاڵی، حوججه‌تی موڵکی دڵه
نه‌قشی ئه‌و موهره به ئاوی خوڕخوڕه ناچێته‌وه.
دڵ له ترسی چاوی بوو ڕووی کرد له میحرابی برۆی
ئیسته بیستوومه له چینی زولفی جێی نابێته‌وه.
کێوی هیجرت خسته سه‌ر شانم، دڵم پێی خستووه
تا نه‌گا ده‌ستی به زولفت، زه‌حمه‌ته هه‌ڵسێته‌وه.
سه‌د که‌ڕه‌ت خستمته گێژی مه‌هله‌که‌ی به‌حری فیراق
ئاخری قوللابی موژگانت ده‌رم دێنێته‌وه.
مه‌زره‌عه‌ی میهر و مه‌حه‌ببه‌ت توخمی وه‌سڵی شین نه‌کرد
گوڵ به شادی داده‌چێنم، خاری غه‌م ده‌ڕوێته‌وه.
خۆت ده‌زانی مودده‌تێکه سه‌ر وه‌پاماڵی جه‌فام
که‌ی وه‌کوو نه‌قشی قه‌ده‌م سه‌ر نێمه ژێر پێته‌وه؟
دڵ ئه‌وا که‌وتۆته زیندانی غه‌م و قوربانتم!
تایه‌کی زولفت بنێره به‌ڵکه بۆم ده‌ربێته‌وه!
تۆخودا تاکه‌ی له تاریکیی شه‌وی هیجرانی تۆ
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشم: ”ڕه‌ببی که‌ی ڕۆژ بیته‌وه“؟
بێ ئیشاره‌ی (حکمةالعین)ی (شفا)ت نایه شفام
خۆت ده‌زانی زامی دووری سه‌خته خۆش نابێته‌وه!
فیکری من چونکه ده‌قیقه عاشقی قه‌ددی ئه‌وه
موو له موو گیراوه، چ بکه‌م لێک جوێ نابێته‌وه!!!!!!
"وەفایی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )