ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ بکا؟!
که جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ بکا؟!
که هه‌ڵگیرسا له نووری باده شه‌معی حوسنی جانانه
نه‌چێته سه ته‌ریقه‌ی حه‌زره‌تی په‌روانه، دڵ، چ بکا؟!
به ئاهم گه‌ر ره‌قیبانت بسووتێن ئه‌ی گوڵی ره‌عنا
مه‌ڕه‌نجه، تۆ خودا شوعله له ئاقاری چقڵ چ بکا؟!
هه‌تا ماوه ده‌بێ ئه‌شکی نه‌دامه‌ت داوه‌رێنێ چاو
عه‌ره‌ق ریتن نه‌بێ، شه‌خسی له کاری خۆ خه‌جڵ چ بکا؟!
سه‌فه‌ر جائیز نیه، با بۆم حه‌ره‌م بێ، له‌و به‌روبوومه
فه‌قه‌ت مه‌جزووبی زنجیری نه‌سیبی ئاو و گڵ چ بکا؟!
فه‌ڵه‌ک هه‌رگا که‌سێکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتی هیلاکه‌تیه
که سه‌ر بۆ گه‌یینه په‌ت بێ، پێ له کورسی و ئه‌سکه‌مل چ بکا؟!
له عوششاق و ره‌قیب ئه‌وشۆخه چاوی لوتفی وه‌رگێڕا
که ئاسک ئاده‌می یا سه‌گ ببینێ، غه‌یری سڵ چ بکا؟!
چ حاجه‌ت نه‌رگسی مه‌ستت بکه‌م وه‌سفی به مه‌خمووری
که چاوێ سورمه کێشراوی خودایی بێ، له کل چ بکا؟!
له هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گوڵ روخان [مه‌حوی]
ئه‌گه‌ر عه‌قڵی ببێ، له‌و جێگه ئاونگی عه‌قڵ چ بکا؟!
مه حوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )