
07-30-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی
جاده چۆڵ و سێبه‌ر بوو، کات به‌یانی
ئه‌ڕۆیشتم خه‌یاڵاوی ئه‌مڕوانی
بۆ سه‌وزایی ده‌ور و پشتم،بۆ ئاسمان
بۆ شاخی به‌رز،خانووی تازه دنیای جوان
ئه‌ڕۆیشتم به ئه‌سپایی ک‌ش و مات
لاشه سست و دڵ که‌یلی تاسه و ئاوات
له پڕ، نازانم چۆن سه‌رم هه‌ڵبڕی
به‌رامبه‌رم به‌ژنێک ده‌رکه‌وت،وه‌ک په‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عه‌باوه ئاڵا بوو
له دیمه‌نی، شیرینی ئاشکرا بوو
ئه‌ڕۆیم و دزه‌ی نیگام جار جارێک
له ژێر عه‌بای ڕه‌شا ئه‌یدی نازدارێک
به ڕه‌وتی که‌و، له‌نجه‌ی تاوس و قومری
گورج گورج،جوان جوان، ئه‌هات و جاده‌ی ئه‌بڕی
مابوی بگاته ئاستم جه‌ند هه‌نگاوێ
درزێ که‌وته په‌چه و دیم نیگای چاوێ
ده‌ست و په‌نجه و مه‌چه‌کێک و نیگایه‌ک
چی بنوسم خوایه هێزی ئینشایه‌ک
قۆڵ و مه‌چه‌ک ساف و سپی وه‌ک شوشه
سه‌رپه‌نجه‌كان یاقووتێك بوون به ورشه
بێینه سه‌ر چاو : چاوێك ، بڵێم چ چاوێك ؟
كانیی سیحر ، ده‌ریای عیشوه ، گێژداوێك
،كه‌وا كه‌وته به‌ر شه‌پۆلی هه‌ستی من
،له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر نوقم ئه‌بێ به‌ره‌و بن !!!
"گۆران"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|