چاوی مه‌ستت وا دیاره فیتنه‌یێ به‌رپا ده‌کا
خانی دین وه‌ک تورکی یه‌غمایی به ناز یه‌غما ده‌کا
تورکی دیده‌ت به دوو قه‌وسی حاجب و تیری موژه‌ت
بۆ گرفتی دڵ له کاکۆڵت عه‌له‌م به‌رپا ده‌کا
چاوی فه‌تتانت ده‌کا سیڕڕی نیهانی دڵ عه‌یان
واقعی هه‌ر فیتنه ئه‌سراری نیهان ئیفشا ده‌کا
مه‌ردومی چاوت که دێته سه‌ر سوپاهی جان و دڵ
وه‌ک قه‌جه‌ر دایم به قیرقاجی نیگهه ده‌عوا ده‌کا
چونکه هیچ شاهید له نیوانمان نه‌بوو رۆژی ئه‌زه‌ل
عه‌قڵ و دینم نایه مستی، ئێسته وا حاشا ده‌کا
گه‌ر به ناحه‌ق بمکوژی نابێ که که‌س مه‌نعی بکا
حاکمێ کافر بێ، سا ئه‌ڵبه‌ت عه‌داڵه‌ت وا ده‌کا
دڵ ده‌ڵێ [کوردی] وه‌کوو من ئاره‌زووی وه‌سڵی مه‌که
بۆچی تۆ مانع ده‌بی ئه‌م به‌نده چۆن بێ‌جا ده‌کا؟
کــــوردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )