عه‌زیزم ، ڕۆحی شیرینم ، دوو چاوم !
ده‌وای زامی دڵ و جه‌رگی بڕاوم !
ئه‌تۆ شا ، من گه‌دا ، دادم بپرسه
له زوڵمی چاوی بیمارت كوژاوم
ئه‌گه‌ر نه‌یده‌یته ده‌س خۆم قاتیلی خۆم
له رۆژی ئاخیره‌ت دا بێ پێناوم
ده‌سا لاده سه‌ری زوڵفت له‌سه‌ر ڕووت
كهرووتی رووتم و مایل به تاوم
له باتی خوێنی خۆم ڕازیم به ماچێ
ده‌سا بیده هه‌تا زیندووم و ماوم
ئه‌وا نیشانه‌یی مه‌رگم عه‌یانه
كه‌من غه‌رقی خوێن و زوخاوم
مه‌كه‌ن مه‌نعم له شیوه‌ن ئه‌ی ڕه فیقان
كه مه‌حزوون و غه‌مین و دڵ شكاوم
له‌ژینی خۆم ئومێدم قه‌تعه (نالی)
كه سووتاوه هه‌موو جه‌رگ و هه‌ناوم
(نالی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )