نمایش پست تنها
  #170  
قدیمی 08-06-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض لەیلا زانا

لەیلا زانا
لەیلا زانا لە مانگی مەی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە سیلوان لە نزیکی شاری دیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دایک بوو. کاتێک لەیلا لە تەمەنی ١٤ ساڵی دابوو دەگەڵ مەهدی زانا کە قایم مەقامی دیاربەکر بوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنا تا ئەو کاتە کە کودەتای چەکداری لە تورکیا ڕووی دا و لەیلا زاناش بوو بە زیندانی سیاسی. لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەک یەکەم ژنی کرد بوو کە توانی کورسی لە پارلەمانی تورکیا بە دەست بهێنێت. لەیلا زانا لە کاتێک دا کە لە تورکیا دا قسە کردن بە زمانی کوردی نایاسایی بوو، بە زمانی کوردی قسەی کرد و ئەمە بوو بە هۆکار تا هات و هاوارێکی زۆری لە سەر ساز بێت. زمانی کوردی تەنانەت لە کاتی قسە کردنی تایبەتیش دا بۆ دەیان ساڵ نایاسیی بوو. تەنیا لەم ساڵە دا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی دا، زمانی کوردی و بەکار هێنانی بوو بە یاسایی، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە شوێنە گشتییەکان هەر نایاسایی بوو . لە لەیلا زانا لە کۆتایی قسەکانی دا بە زمانی کوردی وتی: من شانازی ئەوەم هەیە کە بۆ پاراستنی تەواوەتی سنووری تورکیا و پاراستنی سەربەخۆیی وڵات و یەکگرتوویی خەڵک و سەروەری تەواوی خەڵک سوێند دەخۆم کە وەفادار بم بە یاسای بنەڕەتی و برایەتی و یەکسانی نەتەوەی تورک و کورد. تەنیا ئەم بەشەی کۆتایی بە زمانی کوردی بوو کە وتی: من ئەم سوێندە بۆ برایەتی گەلی کورد و تورک دەخۆم. سەرەڕای ئەوە کە لەیلا زانا مافی پارلەمەنتاری وەک بەرگری هەبوو، بەڵام حیزبەکەی نایاسایی ڕاگەیەندرا و ئاسایەشی خۆشی کەوتە بەر مەترسێوە.

لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی دەگەڵ چوار نوێنەری دیکەی حیزبەکەی کە بریتی بوون لە هاتیپ دیجلە، سەلیم ساداک و ئۆرهان دۆغان بە تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمان و ئەندام بوونیان لە پارتیکرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرا. ئەم تۆمەتانەی کە لە سەر لەیلا زانا هەبوو لە کاتی دادگا-کردنی دا نەهاتنە بەرباس و لەیلا زانا پێوەندی خۆی دەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رەت کردەوە بەڵام بڕیاری دادوەر بە پێی بڕوا بە شایەت کە لە ژێر ئەشکەنجە شایەتی دابوو درا و لەیلا زانا و ئەوانی دیکە بۆ ١٥ ساڵ زیندان مەحکوم کران. لە کاتێک دا کە بڕیار درا، لەیلا زانا وتی: ئەمە پیلانە. ڕوون ئاشکرایە کە من چیم. من هیچکام لەم تاوانانە قەبوڵ ناکەم. وە ئەگەر ئەمانە ڕاست بوایە من بەرپرسیاری هەموویانم وە ئەستۆ دەگرت، هەرچەند بە نرخی ژیانم تەواو دەبوو. من بەرگریم لە دێموکراسی، مافی مرۆڤ و برایەتیم لە نێوان خەڵک کردۆ و بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەم تا ئەو کاتەی کە زیندوو بم. رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنستی لەیلا زانای بە زیندانی ویژدان ناساند. ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی خەڵاتی رافتۆی پێ بەخشرا و لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی دا خەڵاتی ساخارۆفی لە لایان پارلەمانی ئەورووپا پێ درا. لەیلا زانا هەروەها خەڵاتی بروونۆ کرێسکای پێ بەخشرا. لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩٨ی زایینی بڕیاری زۆرتری لە سەر درا بە هۆی ئەوە نامەیەکی نووسیبوو کە بۆچوونی جیاخوازی تێدا بوو و لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کوردی دا بڵاو ببۆوە.هاوکات کە لە زیندان دابوو، پەرتووکێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی نووسین لە زیندان را.


بە پێی داواکاری بەردەوامی تورکیا بۆ بە ئەندام-بوونی لە یەکێتی ئەورووپا دا، یەکێتی ئەورووپا بەردەوام بۆ ئازادی لەیلا زانا لە سەر بنەمای مافی مرۆڤ هەڵوێستیان دەربڕی و بۆ ڕوونتر-کردنی هەڵوێستی خۆیان، خەڵاتی ساخارۆفیان لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی بە لەیلا بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠١ی زایینی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پاش لێکۆڵینەوەی خۆی بڕیاری دژ بە حکومەتی تورکیا دا، هەر چەند تورکیا ئەم بڕیارەی بە فەرمی نەناسی. لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی بە پێی یاسای نوێ دەبا پێداچوونەوە بە سەر بڕیاری دادگای تورکیا کرابا. لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی خاویەر کۆرکویرا، فیلم-چێکەری سپانی فیلمێکی لە ژێر ناوی گەڕانەوە لە جیهان را سازکرد و کێشەی لەیلا زانای خستە بەر لێکدانەوە. لە آوریلی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی لە دادگایەک دا کە تاوانباران بەشداری نەبوون، تۆمەتەکان و حوکمەکان دووپات بوونەوە. لە مانگی ژۆئەنی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی، پاش داوای دادوەری باڵا بۆ پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا، حوکمی ئازاد کردنی لەیلا زانا و ئەوانیتر درا. لە ژانواری ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕی ٩٠٠٠ ئەورۆی بە لەیلا و هاوڕێیانی بەخشی کە لە لایان وڵاتی تورکیا دەبوایە درابا، بە هۆی ئەوە کە تورکیا مافی ئازادی دەربڕینی لێ پێشێل کردبوون.


پاشان لەیلا زانا و ئەوانیتر ڕێکخراوی نوێ خۆیان لە ژێر ناوی بزوتنەوەی دێموکراتیکی کۆمەڵگە ڕاگەیاند. لە ١٧ی ئەوتی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، پارتی ئەنجومەنی دێموکراتیک ( دە تە پە ) بەتێکەڵ-بوونی حیزبی دێموکراتیکی گەل و دە تە هە دامەزرا. لە ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی را لەیلا زانا وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە حیزبی نوێ دا دەستی بە کار کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرابوو. لەیلا زانا وەک فکرەیەک بۆ نوێ-کردنەوەی ڕێکخستنی تورکیا، پێشنیاری ئەوەی دا کە تورکیا لە دابەشکردنی پارێزگاکان دا لە شێوەی فێدراڵی کەڵک وەربگرێ و یەکێک لەپارێزگاکان ناوی کوردستان بێ، کە ئەمە باسێکی هاڵۆزی لێ ساز بوو. لەیلا زانا لە آپریلی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندان لە لایان حکومەتی تورکیا مەحکوم کرا بە تۆمەتی ئەوە کە چەمکی تێرۆریزمی بڵاو کردۆتەوە بە وتنی ئەمە کە: کوردەکان سێ سەرۆکیان هەیە، مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و عەبدۆللا ئۆجالان. مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە عێراق دا، جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کوردە لە عێراق و عەبدۆللا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکە لە تورکیایە کە زیندانیە. لە دێسەمبری ٢٠٠٨ی زایینی حوکمی ١٠ ساڵ زیندان بۆ لەیلا زانا لە لایان دادگای تورکیاوە بڕاوە.


دادگا بڕیاری دا کە لەیلا زانا یاساکانی تورکیای پێشێل کردۆ و هەیئەتی کەیفەری تورکیا لە ٩ وتار لە سەر ئەم بڕیارە دوا. کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی تورکیا-ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ چالاکی ڕامیاری، دژایەتی خۆیان بە توندی لە بەرانبەر حوکمی دە ساڵ زیندانی لەیلا زانای دەربڕی. لەیلا زانا ئەم وتارەی لە EUTCC پێشکەش کرد: پەروەندەی من دژایەتی دەگەڵ ئازادی بیر و ڕایە و ئەمە دەسەلمینێت کە هەڕەشە لە سەر هەر کوردێک لە تورکیا دا هەیە. بڕیاری دادگا شێوەیەکی دیکەیە لە سەرکوت-کردن- دەم-بەستن و تەنبێ-کردنی کوردەکان. فکری زاڵ بە سەر وڵاتی تورکیایە کە لە ڕێگەی نادێموکراتیک و سەرکوتکرانە و بڕیاری نا-عادڵانە بە واتای ڕێگا چارە بۆ ئاشتی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی کەڵک وەردەگرێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، خەڵک بۆ مافەکانی پێناسە-کراوی خۆیان، بەردەوام تا هەر چەند کە کات بخایەنێت، خەبات دەکەن. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ژانویەی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، لە دادگای باڵای چوارەمی جەنایاتی دیاربەکر، لەیلا زانا بۆ ماوەی ١٥ مانگ بڕیاری زیندانی لە سەر درا بە هۆی ئەم وتارەی کە لە زانکۆی لەندەن پێشکەشی کردبوو.


لە دێسەمبری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، دەتەپە بە تاوانی پێوەندی دەگەڵ پەکەکە نایاسایی ڕاگەیاندرا و و لەیلا زانا و ئەحمەد تورک و ئایسەل تووغلوک و نورەددین دەمیرتاش و سەلیم ساداک و ٣٠سیاسەتوانی دیکەی کورد بۆ ماوەی ٥ ساڵان مافی چالاکی سیاسیان لێ وەرگیرا. لە ٧ی ئاپریلی ٢٠١٠ی زایینی، دادگای تورکیا لەیلا زانای بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی فکری تێرۆریستی بۆ ماوەی ٣ ساڵ حوکمی زیندان داوە. بەڵام لە دواییدا بە هۆی پشتیوانی نەتەوەی کرد و پێداچوونەوەی حوکمی دادگا، لەیلا ئەو سێ ساڵەی لە سەر لاچوو. حەوتوویەک پێش لەیلا زانا لە دووهەمینکۆنفرانسی ژنانی کورد لە هەولێر بەشداری کرد. ٢٤ی مەی ٢٠١٢ی زایینی لەیلا زانا لە لایەن لقی پێنجی دادگای سزای باڵای دیاربەکر بە تۆمەتی پاڵپشتی لە پ.ک.ک بە ١٠ سال زیندان حوکم دراوە (پ.ک.ک پارتێکی کوردییە کە خەبات بۆ عەداڵەت و مافی مرۆڤی کورد دەکا، لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا بە ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی ناو دەبا). ئەمە ڕاستی ڕەوشی کوردانە. کاتێک کە سیاسەتوانانی کورد سەبارەت بە مافی خۆیان قسە دەکەن، حکومەتەکانی عێراق، تورکیا، سوریا وعێراق هەوڵ دەدەن تا بە تۆمەتی ساختە و ناڕاست، ماف و هێزیان پێشێل بکەن.

منبع : ئاوات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید