موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3037  
قدیمی 08-31-2013
fatemiii آواتار ها
fatemiii fatemiii آنلاین نیست.
کاربر خوب
 
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797

987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
fatemiii به MSN ارسال پیام fatemiii به Yahoo ارسال پیام فرستادن پیام با Skype به fatemiii
پیش فرض

دوێنێ لەقەراغ چۆمێکی

وەڕێ کەوتووی دووندی قەندیل

لە بناری ئاسۆی سوورا

دوو سوێسنی چاو بەفرمێسک

بە دەم سۆزی

شمشاڵێکی شارەزوورا

دەگەڵ قاسپەی

کەوی تینووی سەرسنوورا

پرسەی خەمێکیان دەگێڕا

سنەوبەرێ ئەیوت خۆم دیم

شاعیرێ گڕووی کۆچی بوو

بێ کەسێ تەرمی خۆی دەناشت

چنگی لە خاکا گرتبوو

رووبار ئەیوت

باشە ئیستە

من قەڵەمی

کامە شاعیرێ بڕفێنم

تاسەی ئەو خەمە چۆن دەکرێ

بەسیروانی ڕاگەیەنم

چۆن فڕینی

پەپولەی هەست

لەو دەربەندە بترازێنم

هەنگ لەبەر دەم

خەڵفێکی ماتەمینەوە

ئەیوت لە شیلەی

کام شێعری

گوڵی کێوی

تامی دڵداری بستێنم

ئیستە من چۆن

لەسەر شاهۆ

مۆمی هەنراوەی کۆست کەوتوو

داگیرسێنم

ئەو گریانە

چۆن بە خەمێکی کاڵ بۆوە

بناسێنم

ئەو باڵندە سەربزێوە

چۆن بوو لێرە ئارامی گرت

چوو بەرەو بیرە خەوێکی پڕگوڵاوو

بەرامەی لە زۆزانەوە تا پێدەشتی

ئارانی گرت

شوانێ بەتەمایی پشکۆیەک

لەهۆنراوە

بۆداگیرسانی ئاگری سەر دوندی شاخ

لاوی ئاشق بۆ چنینی دووگوڵەباخ

حەیرانێکی کۆک وپۆشتە

شەوانە دێو

سەردانی مالانی سەوزی

سلیمانیە وسابڵاغ دەکا

شەو درەنگە

شەو درەنگەو

مۆمە شێعرێ

واگرەکەی دێتە کز بوون

شەوی تەمەن

دەڵێی دەگەڵ

جگەرەیەکی داگیرساو

لەو دەربەندە بێ هەناوە

ملەیانە بۆ تێپەڕ بوون

کاتی لاواندنەوەی خاکو

دڵدانەوەی خۆرە تاوە

دارو بەردوو خاک و قەڵم

هەموو چاویان پڕ لە ئاوە

پۆلێ خۆزگەی دوایین نەفەس

بوونە کۆترە شینکەی فڕیو

بوون بە شێعری

شێرکۆ بێ کەس


ویرایش توسط fatemiii : 08-31-2013 در ساعت 09:25 AM
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از fatemiii سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید