چاوه‌که‌ت مه‌سته به ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که
لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که
زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده
حه‌یفه توشی جه‌وری ریش‌و کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که
په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه
چونکه کێشکچی شه‌وه ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که
گه‌رده‌نم پێ خۆشه حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفهکهت
چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که
دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه عاشقی باڵاکهته
تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که
هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ دڵت بردووم به نازی چاوه‌که‌ت
تازه فێری راه و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که
عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ
مه‌حره‌می ڕازه حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که
خۆت دانێ وه‌ک (ئه‌دیب) که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ
وا به ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه ئه‌فسانه‌ی مه‌که
مامۆستا ئه‌دیب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )