یار به ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕ‌ێژ ئه‌کا
توند ته‌ماشا کردنێکی شه‌خسی عاقڵ گێژ ئه‌کا
ئه‌ی خودا تاکه‌ی له ده‌رحه‌ق من وه‌فاو مه‌یلی نیه
بۆچ ؟ گڵۆڵه‌ی به‌ختی من هه‌ر ، ڕو له جێگه‌ی لێژ ئه‌کا
ماڵه‌که‌م وێران ئه‌کا ، ڕۆژم ڕه‌ش و تاریك ئه‌بێ
یار ، به سورمه‌ی ناز که وه‌ختێ چاو خۆی کل ڕێژ ئه‌کا
وشکه سۆفی هاتبوو ئه‌یووت به هه‌شت هه‌ر بۆ منه
ڕیشی خۆی جوڵان وه‌کو سابرێن که شه‌و کاویژ ئه‌کا
که‌ی خودا توججاره ، خوا گه‌وره و غه‌فورو عادله
چۆن له‌گه‌ڵ عه‌بدا ! حسابی قه‌رزی ڕۆژو و نوێژ ئه‌کا !
قافیه هه‌رچه‌نده تیکراره به‌ڵام (ئه‌حمه‌د) هه‌ر به دڵ
هه‌ر به‌یادی تاقی ئه‌برۆی تۆیه جار جاره نوێژ ئه‌کا
ئه‌حمه‌د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )