ئاویەر گەوره / مەحیه حەقشناس
ئەهای ئاویەر! ئەوه من هاتم
دەسپەروەردەكەی ئاو و هەواتم
له پێچپێچ ڕێگەی كوچككێشەكان
به هەڵاكهەڵاك خوەم ئەكێشمه بان
له سەر قوللەكەت وچانێ ئەگرم
ئارەق سەر و ڕوو به شەماڵ ئەسڕم
ئەچمەو ناو خەیاڵ، تا دائەنیشم
به یاد گوزەشتەت، ئاخ هەڵئەكێشم
بموەخشه ئەوەڵ سڵامم نەكرد
ئاویەر! خەفەت له بیرمیەو برد
جا ئیسه سڵام ئاویەر گەوره
ڕەفێقێ قەدیم، نه هین ئەم دەوره
وەختێ گوزەشتەت تێرمەو بیرم
به حاڵێ زارت تێر تێر ئەگیرم
ڕاسی چەی پێ هات سەفای خەیرزنه؟
ئەوه كوا جەنجاڵ دەورێ ئەو خزنه؟
خەیرەلیاسەكەت نەما سەیرانی
كانی ئارایش، كوێر بوو چاوانی
مەرزه و بەڕەزات عەتری نەماگه
لاله و زەمەقت، كژ و ژاكیاگه
دۆڵێ ئەسپانت، ئەسپی تیا نەما
بازاڕێ ئەسپ و سوار هەڵپێچیا
كش و خامۆشه، سەر چەمەن بانتات
بوڵبوڵیش بێدەنگ، پەرێشان و مات
|