ده‌ردی دووری زۆر گرانه دڵبه‌را هیجران به‌سه
دڵ وه‌کوو په‌روانه سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه
عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه
مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو
گیری به‌ندیخانه تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه
هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت
تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه
شاهیدم فرمێسکی خوێنینه که تۆ جه‌رگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره گه‌ر تاوان به‌سه
ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له عه‌سری تازه‌دا
شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه
گه‌نجی عیشقت پڕ به وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه
تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه
گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له لات ئه‌فسانه‌یه
تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه
ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م
ده‌ردی بێ ده‌رمانه عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سە
(حقیقی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )