بێ هەستم
لەمیژەمن كەزەدەی غەمزەی دوو نێرگیسی مەستم
وەدوای زولفی كەكەوتم بەشێتی چا بو خەلەستم
دڵی پساندم و ڕۆیی بەڵام بەوەم چابو
گەڕاوە لام و بەتاێیكی بسكی وی بەستم
هەڵاوە ساوە دڵ ومن لەدوی لەپێ كەووتم
مەگەر بەڕەو ڕەوە،گاگۆڵكەكەم،لەپێی خستم
بەپیری سەیرە چلۆن بومە پەندی پیر و جحێڵ
وەكو هەڵاڵە لەدەشتی گوڵام وپێ پەستم
كەدێتەباغ بەخەیاڵم لەدەست و پێی هاڵێم
كەچی بەداخەوە خۆ بەند نەبو لەوێش دەستم
جنێوی دابو بەمن یاربەلێوی شیرینی
منیش شەوێكی بەبێ دەنگی چومەلای گەستم
لەوێ شەوێ دەم ولێوی (ئیمامی) چەسپاوە
وتەی نەماوە ئەوا بۆیە ئیستەبێ هەستم
سهید کامیل ئیمامی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )