موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3052  
قدیمی 09-13-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض هەی، کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەی کەری هەوراز و لێژ


هەی، کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەی کەری هەوراز و لێژ
سینە پان و موچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ

بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و سێ بڕ و دوو باد و شەش دانگ و درێژ

کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پڕ نیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ،ئاهویی بەڕ،گورگی سەفەر،قەمچی نەچێژ


مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهو شکەم،مەیمون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و مەنزل بڕ و عارەق نەڕێژ

زەرق و زەڕڕاقیی وەکو خاکستەر،ئەمما بێ غوبار
بەرق و بەڕاقیی وەکـو پیرۆزە،لاکین بـێ کڕێژ

سم وەکو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگون
چاو وەکو بیـجادە یا دوو شــەوچراغـی شـوعلەڕێژ

گوێ درێژێ، بار و کورتان بەرز و پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانیی و گێژ

قانیعـی بابـی ڕەزا و ڕازی بە پوش و دڕک و داڵ
سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ

عاقـڵـێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سـەفەر
خۆش سلوک تر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ

(
صائم الدهر)ی بە ڕۆژ،ئەمما بەڕۆژووی بێ نییەت
(
قائم اللیل)ی سـلوک،ئەمما سـلوکی بێ نوێژ

چەندە پێم خۆش بوو زوبانی حـاڵی دەیوت: (نالییا)
هەردوو حەیوانین،ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ

نالی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید