
09-22-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئازیزه‌كه‌م
ئازیزه‌كه‌م : گه‌لێك جار شنه‌بای خۆشه‌ویستیت له هه‌واری بیره‌وه هه‌ڵیكردووه و به تاسه‌وه ده‌ستم داوه‌ته پێنووس و گه‌لێك جار لاپه‌ڕه‌ی سپیم ره‌ش هه‌ڵگێڕاوه ، گه‌لێك جار كاروانی خه‌یاڵم له پێده‌شتی خۆزگهمدا هه‌ڵیداوه ، پاپۆڕی هیوایه‌تم له به‌ستێنی ئهوینتدا باڵی هاویشتووه و تامه‌زرۆ له بواری به رێژه‌وی یاده‌كانم داوه ، تا هه‌ر جاره‌ی باسێك و رازێكی قه‌ت نهبستراوی خۆشه‌ویستی تۆی تێدا ئاشكرا بكه‌م . به‌ڵام تاكوو ئه‌م ساته‌ی تێداژیانم پێنووسه‌كه‌م له وزه‌ی دا نه‌بووه و له باڵای خۆی رانهدیتوه به پاراوی زمانی دڵم و شیاوی تۆ بدوێ . بۆیه ئه‌مجار وه‌ك به‌ڵێنی پێنووسه‌كه‌م وه‌لا ده‌نێم ، لێنووسهكان رادهمووسم ، له ده‌لاقه‌ی فه‌رامۆشیدا رۆیان ده‌نێم و ئیتر وازیان لێ دێنم ، هه‌وڵ ده‌ده‌م ره‌گ و بنچینه‌كانی ئه‌مه‌گناسی چۆن له ده‌روونما سه‌وز ده‌بن ، چۆن له ناخی ئاواتمدا له دایك ده‌بن ئاوها ده‌ریان بڕم و پێشكه‌ش به تۆی ئازیزیان بكه‌م . مه‌ودام بده ئه‌مجار پڕ به سییه‌كانم ده‌نگ هه‌ڵێنم ، مه‌ودام بده با رازی ئه‌وینی تۆ له ده‌م كه‌لی حه‌ز و تاسه‌وه به سه‌ر بنار و پێده‌شتی زمانمدا هه‌ڵدێرم و ئه‌و تاشه له سه‌ر دوندی قه‌ڵای دڵ بترازێنم . مه‌ودام بده به گوێچكه‌ی كپی جیهاندا بچریكێنم و هه‌موو كه‌سێكی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌و رازه بگه‌یه‌نم كه خۆشه‌ویستیت له ته‌مه‌نم درێژتره . با هه‌موو كه‌س بزانێ كه شوێندانه‌ری ئه‌وینت له مه‌ودای مێژوو ، له ناخی ده‌ریا قوڵتره . به‌ڵام ئازیز ! گه‌ر به چاوی سه‌ر و سۆمای بیر وشه‌كانت دیتن و به‌ر دڵت نه‌كه‌وتن كه شیاوی ئه‌وه نین به باڵا به‌ژنی خۆشه‌ویستیت هه‌ڵبڵێن ، سوور بزانه كه وشه‌كان له روویان نایه له رووتدا بدوێن و له ئاست سۆز و ئه‌وینی تۆ دا لێم ده‌چنه بۆسه‌ی شه‌رمه‌وه .
ئازیزه‌كه‌م : له هه‌ر نیگایه‌ك و سه‌رنجێكمدا یه‌كه یه‌كه‌ی تاسه و ئازاره‌كانت ده‌خوێنمه‌وه ، به قوڵایی ئاواتدا ده‌چمه خوار و به باڵای حهزتدا شۆڕ ده‌بمه‌وه ، به‌ڵام دیسانیش ده‌زانم كه خه‌مێكی گه‌وره له ناخی ویستدا خۆی په‌نا داوه كه تاكوو ئێستا نه‌متوانیوه په‌ی پێ ببه‌م ، نه‌متوانیوه سه‌ره داوی ئه‌و كهسهرهت بدۆزمه‌وه . ده‌وه‌ره ئازیز با چی تر به گومانه‌وه سه‌یری ئاواته‌كانی یه‌ك نه‌كه‌ین ، ده‌با ده‌روازه‌ی دڵمان به رووی یه‌ك دا بكه‌ینه‌وه ، ده‌با په‌رده له سه‌ر رازهكانمان لا ده‌ین ، با به قوڵایی نههێنییهكانماندا شۆڕ بینه‌وه و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك دڵ هاوار بكه‌ین یه‌كترمان ده‌وێ
خۆشه‌ویستم : خۆشه‌ویستیت كڵپه‌یه‌كی بڵێسه‌داره ، دڵ و هه‌ناوم دهقرچێنێ ، زه‌ریایه‌كه حه‌زیای خه‌مم ده‌خنكێنێ ، ئاگرێكی به گڕ و تینه له ناخ و ئاورگی زێدمدا زۆر سه‌ده‌یه دایسێت و ریشه‌ی ژانم ده‌سووتێنێ . خاسه كهوێكی ده‌نگ خۆشی چیا و دوند و زۆزانی دڵمه ، له سه‌ر تاش و لووتكه‌ی خۆزگه‌كانم هه‌ر ده‌خوێنێ . رێبوارێكی زیت و وریا و واق وڕ ماوی تاسهكانمه ، له دیمه‌نی ژیانم راده‌مێنێ . ئاوازێكه نه‌رم و نیان بیر و هه‌ستم ده‌لاوێنێ .
خۆشه‌ویستم : خۆشه‌ویستیت فێنكتره له شنه‌ی به‌یان ، ناسكتره له گوڵی نێرگز ، به سۆزتره له لای لایه‌ی دایكیكی كۆرپه لێ دابڕاو . گیانه تۆ تاقه گوڵێكی ده‌م كانیاوی هه‌ناومی ، فریشته و په‌ریه‌كی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ی . شه‌وانه بێ یاد و بیرت خه‌و نه‌بانه له چاوی من ، بزه زیزه له دوو لێوم ، په‌رێشانه هه‌ناوی من . كه تۆ نه‌بی هه‌واری شادی‌م وێرانه‌یه ، دوور له ئامێزی به هێزت ، ناو گڕهپێچهی ئاخ و ئۆفم هێلانه‌یه . بێ تۆ ژیانم شه‌وی پڕ ئێشی مێشه‌یه ، تینووی سۆزه هه‌ناوی من .
تاقانه‌كه‌م : هیچ له بیرته كه تۆم به تاسه‌وه ناسی ، له وڵاتی پڕ له كه‌سه‌ر ، له رۆژگاری پڕ كاره‌ساتی شوێن دانه‌ر ، له بیرته په‌یمانی په‌ژاره‌مان به‌ست و یادگاری په‌ژاره‌مان گۆڕیه‌وه . ئیتر له‌و رۆژه‌وه ته‌نیا خه‌می سه‌ر تۆپی خه‌مانم خه‌می تۆ بوو ، هه‌ر به یادی تۆ ئه‌ژنۆی خه‌مم ده‌كرده مێز ، به هه‌ڵدێرگه‌ی یادهكانا ده‌چوومه‌وه ، به یادی تۆ له جوانی گه‌زیزه راده‌مام ، هه‌وێنی گشت یاده‌كانم یادی تۆ بوو . ئێستاش به یادی تۆ تیری به تینی شادی له په‌یكه‌ری خه‌م ده‌ده‌م ، گوێزه‌بانه‌ی بزه ده‌به‌شمه‌وه ، دڵی خۆم كردووه‌ته زه‌نگوڵه‌ی كاروان و رێڕوانی ئه‌وینداری به هۆی منه‌وه شاره‌زای دڵداری ده‌بن، هیچ ده‌زانی من به بێ تۆ تاوێك ناژیم و تۆ شك نه‌به‌م منیش هه‌ر نیم . ئه‌وه منم به یادی ته‌نیا نیگایه‌ك شه‌و تا به‌یان به دیار ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی شین و جوانه‌وه شه‌واره ده‌گرم ، تا یه‌ك به یه‌كی ئه‌ستێره‌كان له رووناكی رۆژی روون‌دا نوقمی خه‌وێكی ئه‌فسووناوی نه‌كه‌م چاو هه‌ڵناگرم . ته‌نیا منم به یادی چاوه‌كانته‌وه ده‌ژیم .
ئازیزه‌كه‌م : زۆر ده‌مێكه چاوه‌ڕوانی هه‌ستی پێتم ، خۆم و دڵ و دیده‌م یه‌ك به یه‌كیان هاتنه تلان ، تو خوا ئازیز گومان نه‌كه‌ی شێتم . من به یادی كه‌زی لام و چاوی ساد و میمی ده‌مت له گه‌ڵ خاڵی نوخته و برۆی نوونت به پاوه پێ ده‌گرم و هه‌ر به هیوای چپه‌ی پێتم . زۆر ده‌مێكه سۆماكانم به ئاواتی سۆماتهوهن ، گوێیه‌كانم تامه‌زرۆی بهڵێنییهكن ، زۆر ده‌مێكه تینووترم له چڵه رێواسی ده‌م كاوی باران نه‌دیتووی كوردستان ، زۆر ده‌مێكه به هیوای دیمانه‌یه‌كم. ده ده‌ركه‌وه و دڵنیابه هیچ شتێكی ده‌وروبه‌رم گه‌رمایی تۆم پێ نابه‌خشن ، ئۆخه له هیچ ده‌نگێكی خۆش ناكه‌م ، له هیچ ئامێزێكدا ناحه‌سێمه‌وه ، بێ تۆ ههرپشووسوارم.وه‌ره گیانه به یادی یاران ، به یادی گه‌شبین و نامرادان، به یادی گوڵاڵه سووره‌كانی ههڵپڕوكاو ، به یادی سۆمایهكی نیگا لێدزراو ، به یادی رۆژێكی سه‌ربه‌ست و هه‌راو ، شان به شان و پێ به‌پێ هه‌نگاوی ئاوات باوێیین ، وه‌ره ئازیزبا دیواری بێ متمانه‌یی بڕووخێنین ، ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا تۆوی سه‌ربه‌ستی بچێنین .
گیانه‌كه‌م : سه‌ربورده و به‌سه‌رهاتت ، دیرۆكی پڕ تاسه و كاره‌ساتت ،دوور و درێژه. سه‌دان دیوان له خۆی ناگرێ . هه‌ست و ویست و راز و بیرت به بیری من په‌ی پێ نابرێ . به‌ڵام گیانه سوور بزانه ، له گه‌ڵ تۆ دا دڕ به شه‌وی تار ده‌ده‌م . مه‌مكی ئازار ده‌مژم ، هه‌رچی تاڵ و سوێری ژیانه له پێده‌شتی ئۆخه‌ی تۆ دا ده‌نێژم . له گه‌ڵ تۆ دا چاوی ئه‌وینداری ده‌بڕمه ده‌رگای دڵداری ، له گه‌ڵ تۆ دا به گوڕ فرمێسك ده‌ڕێژم . له نێوان نه‌مانی من و ساتێكی به سه‌ر چوو له ژیانی تۆ ، مه‌رگی خۆم هه‌ڵده‌بژێرم . گوڵی به خوێناو سووری بناری دڵت به رۆندكی روون ده‌دێرم . به‌ڵێ گیانه ! باش بزانه : مه‌رگی خۆم له ژانی تۆ دا ده‌خوێنمه‌وه ، به شادی تۆوه شادم . من رێبواری راسته‌قینه‌ی سووتانم ، باره ژانی كاره‌ساتم ، له زێدی پڕ له ئێش و ئۆفمدا سه‌رۆك و سوڵتانم .له گه‌ڵ هه‌ر بزه و رامانێكدا بزه‌ی تۆ بیر خۆم ده‌هێنمه‌وه ، هه‌زاران یادت ده‌ژیێنمه‌وه .
ئازیزه‌كه‌م : شه‌و راشكا ، خولهك خۆل بوو ، مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه له‌وه زیاتر خۆی پێ نه‌گیرا وئاوا بوو ، هه‌وره‌كان كه‌رت كه‌رت و لۆ لۆ لوول بوونه‌وه ، ئه‌ستێره‌كان له ترووسكه كه‌وتن و من هێشتا هه‌ر به هیوای هاتنی تۆم . له بوولێڵهوه تا بوولێڵ گزنگی سۆما ده‌چێنم ، له پێده‌شتی سۆزدارییه‌وه هێدی هێدی به به‌رقه‌دی یاده‌كانتا هه‌ڵده‌چم ، خه‌مه‌كانت راده‌ژێنم . ده تۆش وه‌ره گزنگ ئاسا له ئاسۆی ئاواتمهوه خۆت بنوێنه ، به ده‌م كڵپه‌ی ئه‌وینته‌وه لانكۆڵهی هه‌ناوم راژێنه . وه‌ره له ده‌رماڵی دێبه‌ری دڵمدا یادگاری ئه‌مه‌گناسی بچێنه ، تۆزی داماوی بسڕه . وه‌ره با ئاواتی مێژینه‌م چرۆ ده‌ركات و ره‌نج به خه‌سار ده‌ر نه‌چم . باش بزانه ، من هاتووم وناگهڕێمهوه ، یان پێت ده‌گه‌م یان وه‌كوو مۆمێك ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه .
خۆشه‌ویستم : بیره‌وه‌ریه‌كانی رابردوو، ئه‌و رۆژانه‌ی كه خه‌م واتای نه‌بوو ، وه‌كوو پانوڕامایهك له گه‌ڵ خۆیاندا ده‌مبه‌نه‌وه ، من و بیر و جه‌سته‌م له ناخی یادهكانا نوقمی خه‌وێكی خوایی ده‌بین ، دونیای سروشتیم له به‌ر نامینێ و له گه‌ڵ هه‌ر تریشكه خه‌یاڵێكدا پتر به ناخی خۆشه‌ویستیتدا ده‌چم ، روو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌م رووی تۆ ده‌بینم . باڵای وه‌ك ئاڵات ، به‌ژنی رازاوه و جوانت ، چاوه ئاسمان ئاساکانت ، ره‌نگ و رووی گه‌ش و بهشت ، هه‌مووی هه‌ر بیر لاوێنن . تو خوا ئازیز له تۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م ، رواڵه‌تی كه‌س نابینم ، هه‌ر كه ئاڵۆزیشت ده‌بینم خه‌م له سه‌ر سینگم چۆك داده‌دات ، خه‌فه‌ت هه‌موو گیانم داده‌گرێت ، له جێی بزه و خه‌نده كه‌سه‌ر له سه‌ر لێوم هێلانه چێ ده‌كات و په‌رۆشی له روخسارم ده‌بارێ .!!!
هێرش بێتووشی
سه‌رده‌شت -- 20/2/1386 – ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|