
09-27-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ریف پاشا
شه‌ریف پاشا
ناوی محه‌مه‌د كوڕی سه‌عید پاشای كوڕی حسێن پاشای كوڕی ئه‌حمه‌د ئاغای خه‌ندانه. بنه‌ماڵه‌ی خه‌ندان هاوكارێكی نزیكی پاشاكانی بابان بووه‌و دوای كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان. له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌عید پاشا چۆته ئه‌سته‌مبوڵ.
شه‌ریف پاشا كه هاوپۆلی شێخی نه‌مر بووه له حوجره‌كه‌ی خواجه ئه‌فه‌ندیدا، له ئه‌سته‌مبوڵ درێژه به‌خوێندن ئه‌دات و له‌وێ ئیتاڵی و فه‌ره‌نسی و یۆنانی فێر ئه‌بێت. ساڵی 1885 ئه‌چێته پاریس و خوێندنی عه‌سكه‌ریی ته‌واو ئه‌كات و ئه‌بێ به ژه‌نه‌ڕاڵ.
ساڵی 1890 خێزان پێكه‌وه ده‌نێت. هاوسه‌ره‌كه‌ی كچی عه‌باس حیلمی و ئامۆزای مه‌لیك فاروقی پاشای میسره. ساڵی 1898 ده‌كرێته‌باڵیۆزی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له سوید. ساڵی1908 ئه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌سته‌مبوڵ و له‌گه‌ڵ ئه‌مین عالی به‌درخان و شێخی شه‌مزینی‌دا كۆمه‌ڵه‌ی "ته‌عالی و ته‌ره‌قی كورد" دائه‌مه‌زرێنێت. لێره‌وه كه‌سایه‌تی شه‌ریف پاشا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد په‌روه‌ر به‌رجه‌سته ئه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ئیتیحادییه‌كان پشتی تێ ئه‌كه‌ن وهیچ پۆستێكی ئیداری ناده‌نێ. ساڵی 1909 له پاریس حزبی "رادیكالی عوسمانلی" دائه‌مه‌زرێنێت و هه‌ر هه‌مان ساڵیش گۆڤاری "مه‌شرووتییه‌ت" له پاریس ده‌رئه‌كات. ئه‌م گۆڤاره، ئه‌وه‌ی 55 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه، بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستووری په‌رله‌مانی ئه‌كات له‌و بیروباوه‌ڕه‌ی شه‌ریف پاشاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژێر ده‌سته ته‌نیا له ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات و ده‌ستووریدا پارێزراوه.
ساڵانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی شه‌ریف پاشا چالاكییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌نواندو خۆی بۆ رووداوه‌كانی پاش جه‌نگ ئاماده‌كرد به‌و هیوایه‌ی بتوانێ له‌بارودۆخێكی گونجاوتردا داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات. له كۆتایی حوزه‌یرانی ساڵی 1918 دا له شاری مارسیل چاوی به "سێر پێرسی كۆكس" كه‌وت و داوای لێ كرد وه‌ك كاربه‌ده‌ستێكی حكومه‌تی بریتانیا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد پشت گوێ نه‌خات.
گه‌وره‌ترین چالاكی سیاسی شه‌ریف پاشا له مانگی ئازاری 1919دا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته‌ی كه به‌ناوی نوێنه‌رێكی متمانه پێ به‌خشراوی كورده‌وه یاداشتێكی پێشكه‌شی كۆنگره‌ی ئاشتی پاریس كرد‌و نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی كرد به پاشكۆی یاداشته‌كه‌ی و داوای كرد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد دابمه‌زرێ.
ئه‌م یاداشته‌ی شه‌ریف پاشا بووبه بنه‌مایه‌ك بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له په‌یمانی سیڤه‌ردا كه مانگی ئابی ساڵی 1920 په‌سه‌ند كرا. سێ ساڵ پاش ئه‌وه‌و له كۆنفرانسی لۆزان دا هه‌موو ئاواته‌كانی شه‌ریف پاشا هه‌ره‌سیان هێنا. ئه‌م زوڵمه گه‌وره‌یه كارێكی خراپیان كرده سه‌ر باری ده‌روونی ئه‌م سه‌ركرده لێهاتووه‌ی كورد‌و رووبه‌ڕووی قۆناغێكی خه‌ته‌رناكی ژیانی پڕ نائومێدی و چه‌رمه‌سه‌ری بووه‌وه.
ئه‌م گه‌وره پیاوه‌ی كورد، شه‌ریف پاشای خه‌ندان، له كۆتایی ساڵی 1945دا له ئیتاڵیا كۆچی دواییكرد و له گۆڕستانی قاهیره گۆڕ غه‌ریب بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|