
09-27-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا زێوەر
مامۆستا زێوەر
لەدایکبوون :سلێمانی، کانێسکان -١٨٧٥
مەرگ :١٠ ی تشرینی دووەمی ۱۹۴۸
شوێنی گۆڕ:سلێمانی- گردی سەیوان
ھاوسەر: رەعنا کچی حاجی حەسەن سەلیم ئاغای جوامێر ئاغای پشدەریی، شەمسە کچی حاجی حەمەسووری مەلا قادر
منداڵەکان :زوهرە، حەلاو، جەمیلە، ئامینە، شایستە، مەحموود، حەسەن.
مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا ڕه‌سووڵ ناسراو به "زێوه‌ر" له‌ساڵی 1875 له‌شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه و له سلێمانی و له‌شاره‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك بانه و مه‌هاباد و له‌كوردستانی باشووریش له هه‌ولێر و كه‌ركووك خوێندوویه‌تی بووه‌ته مه‌لایه‌كی زانا و سه‌ردانی ئه‌سته‌مبووڵی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كردووه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ زانا و ئه‌دیبه‌كانی ئه‌و شاره به‌هات و باته كردووه و كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1908 دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی "ڕوشدی عه‌سكه‌ری" له سلێمانی و له دوای دامه‌زراندنی میری عێراقیش له ساڵی 1921دا كراوه به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و ماوه‌ی 30 ساڵ نه‌وه‌ی نوێی كوردی فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین و وێژه كردووه.
مامۆستا زێوه‌ر شاعیرێكی به‌هره‌داری به‌توانا بووه، له شیعری غه‌زه‌لدا مامۆستایه‌كی باڵاده‌ست بووه و گه‌لێك نموونه‌ی به‌رزی له‌م بابه‌ته ناسكه هۆنیوه‌ته‌وه و یه‌ك له هۆنراوه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌م نموونه‌ی خواره‌وه‌یه‌تی و چه‌ند دێڕێكی لێ ده‌خه‌ینه ڕوو:
تكانی ئابرووی چه‌مه‌نی به‌روویی ئابراره‌وه
شكانی نرخی ئه‌سته‌ره‌ن به زوڵفی موشكباره‌وه
چمه له‌مه‌ی، له نه‌ی، له‌جام، ئه‌گه‌ر به‌له‌نجه بێته‌لام
به‌ڕووی تابداره‌وه، به‌چاوی پڕ خوماره‌وه!
شاعیر له نشتمانی و سروودی پڕ سۆزی قوتابیانیش یه‌كجار لێهاتوو بووه و ئاشقێكی شه‌یدای كوردستان بووه،
بۆیه له هۆنراوه‌یه‌كی نیشتمانیدا كه كراوه به سروود گوتوویه‌تی:
ئه‌ی وه‌ته‌ن چه‌ند خۆشه‌ویستی ڕۆحی شیرینی منی
مه‌زره‌عه‌ری توخمی نه‌شات و باعیسی ژینی منـــی
تیشه‌یێ ناده‌م له‌به‌ردت تۆی كه‌شیرینی منـــــــــی
تاكو له كۆتایی هۆنراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
ئاره‌زوو و فیكری سیاحه‌ت ناكه‌م ئیتر ئه‌ی وه‌ته‌ن
تۆ له جێگای قاهیره و تاران و به‌رلینی منــــــی!!
زێوه‌ر جگه له شیعری غه‌زه‌ل و وه‌سف و نیشتمانی و شیعری فه‌لسه‌فه ئامێز، كۆمه‌ڵێك شیعری فێركردنی بۆ قوتابیانی كوردستان داناوه و ده‌توانرێت بووترێت یه‌كه‌مین شاعیری كورده ئه‌م جۆره شیعره فێركردنی دانابێ.
جگە لەزمانی کوردی، زمانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.
شاعیر و مامۆستای په‌روه‌رده‌كاری ناسراوی كورد مه‌لا عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌لا محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا ڕه‌سووڵ، ناسراو به "زێوه‌ر" لە ١٠/١١/١٩٤٨ لە شاری سلێمانی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەم جیھانە کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە. و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له ناو شاعیره كلاسیكییه‌كانی كورد به‌جێهێشت.
ئەو کاریگەرانەی بەسەر زێوەرەوە دیارن، ئەمانەن:
1.زێوەر ھەر لەتەمەنی لاوییەتیدا دیمەنە ڕەنگاورەنگەکانی کوردستان کارییان کردۆتە سەر دڵ و دەروونی و ھەستی ناسکیان جوڵاندووە.
2.تام و بۆنی شیعرەکانی مەولەوی و نالی لەھەموو دەمارەکانیدا ھاتووچۆیان کردووە و تەلی سۆزیان بزاندووە.
3.دیوانی شاعیرە فارسەکانیش کارییان تێکردووە و ھەستییان جوڵاندووە، وایان لێکردووە کە باوەش بە ئاسۆی شیعردا بکات.
4.ھەروەھا ستەم و زۆرداریی و رۆژگار‌و چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد ئەوەندەی تر دڵییان ھێناوەتە کوڵان و بەرەو کۆشی شیعری‌یان بردووە و ئیلھامی شیعری‌یان بەتینتر کردووە.
رووخساری ھۆنراوەکان و ناوەڕۆکی شیعری
ھۆنراوەکانی لەبارەی دڵداری و خەویستی، وەسفی سروشت، کۆمەڵایەتیی، نیشتمان پەروەریی و نەتەوەیی، فێرکردن و ھاندان بۆ خوێندن و پێشکەوتن، فەلسەفە ـەوە بوون، واتە لەڕووی مەبەستەوە دەکرێن بەم جۆرانە:
دڵداریی و خۆشەویستیی
زێوەر وەکو شاعیرەکانی تر لەسەرەتادا دەکەوێتە مەیدانی دڵداریی و خۆشەویستییەوە، لەوبوارەدا ئەسپی خەیاڵی تاوداوە و پەپوولەی ئارەزووی لەڕەنگینترین باخچە نیشتۆتەوە، بیری ورد و خەیاڵی ناسک و سۆزی بەتین لەھۆنراوەکانیدا دیارن، یەکێکە لە شاعیرەکانی ڕیزی پێشەوەی بابەتی ھۆنراوەی دڵداریی لەئەدەبیاتی کلاسیزمی کوردی‌دا.
ئەمەش نموونەی شیعرێکی دڵداری زێوەر، کە چۆن باس لە یارەکەی دەکات و وەسفی دەکات:
تکانی ئابڕووی چەمەن بەڕووی ئابدارەوە
شکانی نرخی نەستەرەن بەزولفی مشکبارەوە
چمەلەمەی؟ لەنەی! لەچام ئەگەر بەلەنجە بێتە لام
بەڕووی تابدارەوە، بەچاوی پڕ خومارەوە
عەرەق نییە لەعالەما کە لابەرێ لەدڵ غەما
بەغەیری قەترە عارەقێ لەڕووت کە دێتە خوارەوە
نیشانی من، جەمالی تۆ، بەراتی من، ویساڵی تۆ
خەیاڵی من لەخاڵی تۆ، بەعیشوە لێم مەشارەوە
عەزیزەکەی حەبیبی من، نیگارەکەی تەبیبی من
با شەف بەرێ رەقیبی من، وەرە بەسەد ویقارەوە
فیدا خەو و قەدی تۆ، چەمەن بەفەوجی گوڵییەوە
بەبولبول و بەچڵیەوە، بەقومری و چنارەوە
جوانیی سرووشت
زێوەر باسی جوانیی سرووشتی کردووە کەبەدەستی کردگار نەخشاوە، سەیری ئەو دیمەنەی کردووە، کە لەبەرھاردا ھاتۆتە کایەوە، لەم بارەیەوە وتووییەتی:
بنواڕە نەوبەھار و ھەوای تەڕاوەتی
نووسانی پێکەوە لەبی غونچەی حەلاوەتی
ھێنایە شەوق و زەمزەمە، تەیرانی سەر زەمین
سەرما بڕایەوە، ھەموو توندی و سەڵابەتی
ھەورە تریشقە بۆتە سەقا ئاوڕشێن ئەکا
تا سەبزە زاری ئەرز موجەلابێ سەفوەتی
ئەم عەردە مردووە ھەموو ڕۆحی کرایە بەر
گۆڕاوە سەربەسەر ھەموو دونیا قیافەتی
بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران
گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی
م : كتێبخانه ی كوردی ئه وين
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|