
09-30-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وێنه‌ى شه‌پۆل به چاوى با
وێنه‌ى شه‌پۆل به چاوى با
(1)
دڵم زۆر شێواوه
نازانم چى بكه‌م
كه‌مێ وشه ده‌خه‌مه به‌ر با.
(2)
با شه‌ڕ به دنيا ده‌فرۆشێت
من چاوم بۆ نيگاى باران هه‌ڵخستووه
حه‌زم نه‌كرد ئه‌و پڕشنگه بكه‌وێته نێو ده‌رياوه
له‌به‌ر دۆزينه‌وه‌ى ژيان.
(3)
ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێ
با نييه
مرۆڤه.
(4)
حه‌زم ده‌كرد ئاو بام
له‌پشت سكێچه‌كانى "قه‌ره‌نى جه‌ميل"
په‌نجه‌م به سێبه‌رى ريشۆڵه‌كاندا هێنابا
حه‌زم ده‌كرد با بام
بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێله شكسته‌كان نا
بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ى ئازادى.
(5)
به قسه‌ى پشيله
باران نابارێ.
(6)
ناتوانى له شه‌قام بپه‌ڕيته‌وه
له‌به‌ر بازاڕى باران.
(7)
به منداڵى كه ئاسمان هه‌ور با
دڵم به تووندى
له په‌نجه‌ره‌ى ته‌نياييه‌وه خواحافيزى
له من ده‌كرد.
(8)
چاوى كراوه‌ى ده‌ريا
هاوده‌ردى له تێگه‌يشتنى چاوى من
ناكا
مرۆڤ به ده‌ستكارييه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو سروشت
ده‌ڵێێ ئاگات لێ نييه
خه‌ريكه پير ده‌بم.
(9)
كه‌س ئاگاى له با نييه
گه‌مه به دنيا ده‌كا.
(10)
هاوڕێكانم ده‌چنه سه‌يران
من بير له ته‌نيايى ده‌كه‌مه‌وه.
(11)
با دێ و ده‌چێ
شه‌پۆله‌كانى ئاو
ئه‌زبه‌ر ده‌كا.
(12)
چيا هه‌رچه‌نده باڵا بێ
باران ته‌ڕى ده‌كا
مرۆڤ هه‌رچه‌نده مه‌زن بێ
ته‌نيايه.
(13)
ئێواران له ئاپۆڕه‌ى ئه‌م و ئه‌و ونده‌بم
وه‌ك دڵۆپێ باران له ده‌ريا
ژيان شيرينه
به‌ڵام ده‌ريايه‌ك ده‌يبا
پێى ده‌ڵێن مردن.
(14)
ئه‌مڕۆ ده‌شت و ده‌ر رووناكه
خۆزگه دڵم تاريكى جێده‌هێشت
له نه‌خۆشخانه.
(15)
ئه‌و رۆژانه زۆر ده‌بارێ
رۆژانێك
ترپه‌ى باران
ده‌نووكى له جه‌سته‌م ده‌دا.
(16)
كاتێ منداڵه‌كه‌م گڕوگاڵ ده‌كا
من خه‌و ده‌مباته‌وه
سه‌يرى ئه‌و وێنه‌يه
ئاو خۆى به گوێسوه‌بانه‌وه
هه‌ڵواسيوه.
(17)
په‌له مه‌كه
ئه‌وه‌ى با بردى
له‌گه‌ڵ باران ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ريا.
(18)
منداڵه‌كانم هه‌ريه‌ك قسه‌يه‌ك ده‌كا
ژيان به لقى دارێكه‌وه
كێ ده‌يچنێ
(19)
هيچ ئامۆژگارييه‌ك سوودى نييه
ئه‌و قسه جوانانه بخه زبڵدان
هه‌ركه‌س بۆخۆى ده‌ژى.
(20)
نامه‌وێ ژيان هه‌ر ژماره بێ
له باخى ته‌نياييدا
وه‌رزش ده‌كه‌م.
(21)
ئه‌وه‌ى دڵم ته‌نگ ده‌كا
ئاسمان نييه
زه‌وى نييه
زه‌مه‌نى له‌ده‌ستچووه.
(22)
چه‌شنى باران
دايكم به سروشته‌وه لكاوه
من به نه‌فره‌ت.
(23)
ژيان وه‌كو رێبوارێكى با برده‌ڵه
هه‌موو بۆشاييه‌كانى خۆى
به ژاوه ژاو پڕ ده‌كاته‌وه
من به حه‌بى سه‌رئێشان
(24)
له دووره‌وه دێمه
به‌ر باران
له دووره‌وه شه‌پۆل ده‌كا
با.
(25)
هێنده دواى نيشتمان كه‌وتم
بيرم چوو
بگه‌ڕێمه‌وه ژيان
(26)
به‌يانيان ئه‌وه‌نده ده‌ڵێن
هه‌ڵسه له خه‌و
خه‌ونه‌كانم بوونه هه‌ڵم.
(27)
با يارى به مرۆڤ ده‌كا
مرۆڤ يارى به باران
مه‌ترسى له‌وه‌دا نييه
چونكه ئازادين.
(28)
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌با
دوێنێ له گۆڕستان نه‌ده‌گه‌ڕايه‌وه
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌يانى باش له‌يه‌ك نه‌كه‌ين
سبه‌ى نايه.
(29)
ئه‌مڕۆ ده‌چمه سه‌ر گۆڕى ئاو
له‌برى هه‌تاو
گوڵێك له يه‌خه‌ى با ده‌ده‌م.
(30)
دڵم ئه‌وه‌نده توونده
پزيشكه‌كان وه‌ك به‌سه‌رهات
ده‌يگێڕنه‌وه.
(31)
هه‌تا ئێستا
چۆله‌كه‌كان له‌ژێر سێبه‌رى سێداره
ده‌جريوێنن.
عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵڵا
ئادارى 2012
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|