ئەوە هاتوم جارێکى تر
بۆ چرکەیەک لێت نابمەوە
هاتوم ئەزیزم وەکو مۆم
بۆ تەنیایت بتویمەوە
ئیستا چاوم پر فرمێسکە
پەشیمانم کەجێم هیشتى
ڕەنگە دڵت قه ت نه م بورێت
من نەکات بە خۆشه ویستى
گوڵم خۆمن دواى عەشقى تۆ
هانام بۆ زۆر کەس بردوە
بەڵام بەخوا هیچیان وەک تۆ
منیان واخۆش نەویستوە
ئه‌و رۆژه كه (هه‌وا) ده‌ستی خۆی به‌رز كرد،
بۆ لێكردنه‌وه‌ی میوه‌ی،
مه‌نع كرا‌و،
مرۆڤ له راستی هچ گه‌ییشت،
كاتێ كه (ئاده‌م)
له به‌ر هیچ له سه‌ر خاك دانیشت،
یاسی (من نابێ خۆم بم)ی فێر بوو،
وه هیچ بۆ هیچ...
ئه‌م چیرۆكه‌ش به‌رده‌وامه....
(مامز هه‌ركی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )