
10-01-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌ڵێن دونیا خرا بوونه‌و ،که‌چی من
له مێژ ساڵه که دونیا‌م لێ خرا بۆ
که ڕۆیی خۆری چاوی تۆ له دڵما
قیامه‌ت له‌و ده‌می ڕا لێره ڕابۆ
ده‌ڵێن دونیا هه‌مووی تاریک ده‌بێ لێت
که چی دونیای مه ڕوناکی نه‌دیوه
که مانگی ڕووت له پشت هه‌وران بزر بوو
شه‌و و ڕۆژم له تاریکی خزیوه
ده‌ڵێن تێکچونی کێو و به‌حر و به‌ڕه
ده‌ڵێن وێک که‌وتنی ئاسمان و عه‌رزه
که‌چی له‌و کاته‌وه ڕۆیشتی لێره
دڵی من تێک چوو .هه‌ر وه‌ک بوومه له‌رزه
ده‌ڵێن ئاگر ده‌بارێ وا له ئاسمان
ده‌سووتێ هه‌رچی له‌م دونیایه دایه
به‌ڵام هێشتا وه‌کوو ئه‌و ئاگره‌ی نێ
که سوتاندی ده‌روونم به‌و هه‌وایه
ئه‌گه‌ر ویستت ببینی ئه‌م جیهانه
چلۆنه هه‌ڵوه‌شان و داڕمانی
وه‌ره تاوێ له خاڵی خۆت بڕوانه
ده‌بینی چۆنه تێک ڕووخانی جوانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|