جۆلانه
چوومه لای دوكتۆر و گوتی: نەخۆشی، دەردەكەت سەخته
گوتـم: تۆ پێـت وایـه دەمــرم؟ بەداخـــەوه، گوتــی: وەخــته
ئەو دڵەكـوتــــەی گرتـــووته، پیـــاوی بەهــێزیــش بیــگرێ
بێــت و ئاگای له خـۆی نەبــێ، هێنــده پێ ناچێ، دەمــرێ
پێكەنیــم و گوتـــم دوكتـــۆر! ناڵێـــم زانـــا و شــارەزا نـی
بــەڵام تـۆ پزیشـــــكی ویشـــكی، باری دڵـــداری نازانــی
دڵـەكـوتـــەم نییه؛ دڵـــم، جــــێـی كیـــژێـــكی خانومانـه
منـــداڵه، ئۆقـــرەی ناگـــرێ؛ بۆم درووس كـــردووه جـۆلانه
هێمن موكــــــریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )