له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
هه موو ڕۆژێ به یانیان
به ده نگی که متیارێکی ڕوومه ت گه ش
مانگ له خۆرئاوا وه هه ڵ دێ و تیشک ده خاته سه ر هه تاوێکی که سیره؛
شه ونمێکی دووکه ڵ گرتوو
- هه موو ڕۆژێ پێش مانگ هه ڵات -
ڕوومه تی سێ گووڵه باغ تێر تێر ده سوێ و
ئه مجار ئه که وێته خوار و تینوێتی زه وی زۆر ده کا
له ناو ئه م کۆڵانه ی ئێمه
ئێستاش هه ر چه ند چرکه جارێک
چناره بڕاوه که ی سه روی کۆڵان
ئه زێت و گه ڵایه کی زه ر به مردوویی
له سه ر ڕیشه پته وه که ی ئه دا به خاک
بۆیه کونده پیره ناحه قی نیه گه ر بڵێ :
له م کوڵانه چۆل و پڕه
ڕۆژێ سه د جار
مردن له دایک ئه بێت و ژیان له سێداره ده درێت؛
له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
چه ند شه قاو ئه ولاتری ماڵی قالۆمچه ی کشپه ڵ دز
کیژێکی شۆخی چاو به کل
له ژێر چه پۆکی په نجه یه کی په ڕیو یه خسیر بووه و
وه کوو مه لێکی ده سته مۆ له نێو قه فه س
سه ری خستۆته ژێر خۆی و ژیان تێپه ری ده کا
ته نیا نیگایه ک ئه ولاتری ئه و
پیره پیاوه بێ چاوه که له سه ر کورسی پاڵی داوه
زگی بێ وچان زل ده بێ
ئێستا به چاکی لێم ڕوون نیه
ڕۆژێ سێزاریه ن کری
چی له ناخی دێته ده رێ؛
گه ر ڕۆژێ بێ و به م کوڵانه ی مه دا بڕۆی
به دڵنیایه وه ده ڵێم
له جیای گاشه به رد و کڵۆخ
کاسه سه ری ڕزیوی تا نێوچاوان له ژیر عه رزت
به زۆری دێته سه ر ڕێگا
هاوار و ده نگی ڵاڵه کان
به ره و بێ ده نگیت ئه کێشی
به جوانی بزه ی کۆرپه یه کی بێ گیان
دووباره بوغز دات ده گرێ
به ڵام ...
ئێره کۆڵانه سووتاوه که ی ئێمه یه
کۆڵانه سه وزه وشکه که ی له ناو کانی چێگیر بووه
به تینوێتی ڕێگه ی چرکه کان ده پێوێ
هه وره کانی به ڕاده ی گه وره یی بزه ی
- مرچ و مۆنێک -
ئه گرمێنن
داره کانی
- به هۆی قه حبه یی شکۆفه -
زۆر ده مێکه که بێ به رن
خوداکانی
سه د هیندی په تی سێداره بێ به زه یین
ئێره کۆڵانه سووتاوه که ی مه یه
هه ستیار ۲۸ گه لاوێژی ۲۷۰۸ مه هاباد