خاڵی نییه ڕه‌شماری دوو زوڵفت له به‌ڵایێ
حه‌ڵقه‌ی شه‌ڕییان به‌ستووه هه‌ر یێکه له لایێ'
... عاشق دڵی نایێ له دڵارامی جودا بێ
ئه‌ڵبه‌ت که دڵارامی له‌وێ بێ ، دڵی نایێ
بنواڕه خوشیی ڕه‌قص له‌گه‌ڵ خه‌رقه‌یی ئه‌زره‌ق
مومکین نییه به‌م پاکییه له‌م ئه‌رضه سه‌مایێ
مومکین نییه جه‌بلی دڵی خوبان به من و تۆ
نه‌مبیستووه ته‌سخیری مه‌لایك به مه‌لایێ
نه‌قدی دڵ و جان بۆ قه‌ده‌مت نیمه به‌هایه
غه‌یری ئه‌مه قوربان به خودا نیمه به‌هایێ
ئه‌ی شه‌مع ! بترسه له هه‌ناسه‌م که بگاته
ئه‌و دوکه‌ڵی زوڵفه که په‌رێشانه به بایێ
تا چاکی نه‌که‌ی پڕ له هه‌وا سینه‌یی ((نالی))
وه‌ك زه‌نگڵه ئاوازه‌یی ناڵه‌ی دڵی نایێ
ناڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )