شێعرێکی ناته واو
وڵاتمان ولاتی هه نیسک
جه رگی ژیان پر له بریسک
هێلانه ی کۆرپه کانمان
لانکێکی پر ئاگره
باران وشنه بای خودایی شوێنیانی له یاد نه ماوه
له م وڵاته
ئاڵای به رزی ژیانی مرۆڤ
نزم ترین ئاڵای هه ڵ بووی ناوجیهانه
هاوڕێی یاری و گه مه ی لاوان
گووله ی هه ناسه ساردی تفه نگه حه رامه کانه
جێ ژوانی دڵداران
چه ند شه قاو ئه ولاتری
ئه نفالێکی هه سته کانه
لێره
ره نگدانی پێنووس
له جیای که سک و سوور وشین
ڕه نگی جه رگی بڕدراوی
دایکه زگ سوتاوه کان
ئه بارێنێ
مانگه شه ه و
بۆنی هه ناسه ی خۆمپاره وعه رزی مین لێ داڕێژراوی
لێوه دێ
ته نانه ت له سه ر
هه ست
وئاسمان
وعه شق
ڕه نگی سنوور،ڕه نگی زاڵه
له م وڵاته
کانیاو ئاوهه ڵ ده نۆشێ
گوڵه باخ در ک ده پشکوێنێ
بلوێر شین ئه پڕژێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )