ئەی دیدە پەری
ئەی دیدە پەری
ئەی دیدەپەری بەودەمە بەوکوڵمە گوڵینە
بۆ کەس نیە تاسەر،ئەوەرێ، ئەم گوڵی ژینە
تاسەرنیە ئەم نازە ، وەهــــا دووری مەبینە
ئەو چاوە گەلاوێژە خەڵاتـی کــە برینە
ئەو زوڵفە کەئێساکە دوتوێیعەمبەری چینە
رۆژێکی کەدێ، تێکەڵیتوێی خاکیزەمینە
ئەو گەردەنە بێگەردە کە وەك تەختی بلورە
ئەو لێوە کە وەك خونچە تەرو ناسك و سورە
ئێستاکە بەبێ رەحمی سزای جەورو فتورە
لای وایە کە ژین فانی نیەو رێگای دوورە
نایزانێ کەهەر پەنجێلەم خاکی زەمینە
کوڵمیدەهەزارلەیلو دەمی سەد مەم وزینە
ئەمرۆ دڵی بێچارە ئەبەی ئەیخەیتە ناوداو
نـایزانی سبەینێ ئەکەوی سەرکز و داماو
ئەو جوانیە ئەروات و لەچاو ون ئەبێ وەك ئاو
ئەو رۆژە ئەبێ دائیمە هەر بێنیە بەرچاو
تارەحمێ بکەی ئێستاکە بەم زام و برینە
سەرکز نەبی لەو جێگە بێ سامانی زەمینە
ئەم چەندقسەیەم وتوەبەتۆ ئێستە بەچاکی
گەرچی ئەشیزانم دڵی بەردت نییە باکی
مەروانەرە ئەمرۆ کە بەروومەت گوڵی تاکی
بروانە سبەینێ کە لەناو دامەنی خاکی
سەد لەیلی وەك تۆ بووە لــەم رۆشنی ژینە
ئێستاکە لەناو جەرگەیی تـاریکی زەمینە
ئهحمهد هەردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-09-2013 در ساعت 09:02 PM
|