
10-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەنجا کۆپلە شێعر لە پەشێو ( 2)
15. گه‌نجینه له‌وساوه دنیا دنیایه،
ئاده‌میزاد ئه‌شقی گه‌وهه‌ر، زێڕ و زیوه.
له پێناویان
بنی ده‌ریا و قوللـه‌ی كێوی پشكنیوه.
كه‌چی من هه‌موو سبه‌ینان
گه‌نجینه‌یه‌ك ده‌دۆزمه‌وه،
كه ده‌بینم كه‌زی و بسكت
نیوه‌ی بالیفمی ته‌نیوه.
1984 ئۆدێسه
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 16. ئاشتی تاكوو چه‌مێك نهێنیی خۆی
به چه‌مێكی تر بسپێرێ،
تاكوو شاخێك
له‌به‌ر شاخێك دابێته‌وه،
ته‌ور به دار … گرمه به چرپه نه‌وێرێ -
پێشنیازێكم هه‌یه بۆ خوا …
خوایه، تۆبه!
پێشنیاز ناكه‌م!
له‌به‌رت ده‌پاڕێمه‌وه …
ده‌پاڕێمه‌وه تا مردن:
تۆ وا بكه‌ی نێریش وه‌ك مێ
بكه‌وێته زاوزێ كردن!
1995 كۆرسۆ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 17. چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی خۆم بۆ((ڤ . ن))
كاتێ ڤالیا لێم ده‌پرسێ:
كه‌ی پێت نایه ئه‌م دنیایه؟
پێكه‌نینم، وه‌كوو چووزه‌ره ڕێواسێ،
له‌ژێر به‌فری ده‌م و لێوما سه‌ر ده‌ردێنێ.
پێكه‌نینم-گریانێكه،
زه‌رده‌خه‌نه‌ی هه‌موو دنیا ده‌گه‌چڵێنێ!
* * *
به‌ڵێ، ڤالیا!
نیاندرتاڵ بووم
كاتێ پێی خۆم نایه دنیا.
به چاوی خۆم
چاخی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانم دیوه.
كاروانی مێژووی شه‌رمه‌زار
به‌سه‌ر لۆچی ناوچه‌وانما تێپه‌ڕیوه.
كه‌چی هێشتا…
ئۆفیسه قۆڵبڕه‌كانی
ئه‌م چاخه ویژدان تۆپیوه
له ده‌فته‌ری زیندوواندا
ناوی منیان نه‌نووسیوه!
1974 مۆسكۆ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 18. نهێنی خانمۆڵه‌كه‌م!
ده پێم بڵێ:
له كوێ فێر بووی،
هۆنراوه بكه‌یته په‌خشان؟
له كوێ فێر بووی،
ده‌ریای یاخی
ئارام بكه‌ی وه‌كوو ئاسمان؟
خۆ تۆ شلكه‌نه‌مامێكی، گیانی گیانان،
چۆن ده‌توانی
سندم له پێی گڕكان بكه‌ی،
لغاو بكه‌ی ده‌می زریان؟
چۆن به ساتێك
ئاوا ژینم ده‌ڕه‌نگێنی،
به ساتێكیش
به‌سته‌ڵه‌كی تیا ده‌كه‌یته سه‌رچۆپیكێش؟
چۆن به ساتێك
وه‌كوو ئاگر هه‌ڵمده‌كه‌ی،
به ساتێكیش ئاوا ده‌مكه‌ی به خۆڵه‌مێش؟
1980 مۆسكۆ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 19. پرچ جاروبار…پرچت
به تاوێك باران، به ڕه‌شه‌بایێ،
وا تێك ده‌چڕژێ،
وا ئاڵۆز ده‌بێ،
ده‌ڵێم: تا ماوه…ئیتر دانایێ…
كه‌چی ئێواران، كه هه‌ر من و تۆین،
به چاولێكنانێ هه‌ڵده‌ڕژێ و دادێ،
دیسان، وه‌ك جاران، دابین ده‌بێت و
له به‌ری ده‌ست و هه‌ناسه‌م ڕادێ.
زریان بۆ زریان،
تۆفان بۆ تۆفان به‌جێده‌هێڵێ و
هه‌تا به‌یانی
نوقمی شه‌پۆلی به‌رامه‌ی مۆرد و كنێرم ده‌كا
دانی پیا ده‌نێم:
هه‌رچی ده‌یزانم له فه‌لسه‌فه‌ی ژبن،
ئه‌و فێرم ده‌كا! 2001 هێلسنكی
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 20. له به‌ر ده‌رگه شه‌و ڕاشكا،
ئه‌ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا.
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
ئه‌م شه‌و هاتووم
بۆ چنینی
چه‌پكه نێرگزێكی چاوت،
بۆ وچانێ،
بۆ خه‌ونێ، تۆزه گریانێ،
له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت.
* * *
ئه‌م شه‌و هاتووم…
ترووسكایی شاری یادگار بانگی كردووم.
له‌گه‌ڵ سیمای مناڵیما،
له‌گه‌ڵ خه‌می شۆڕه‌بیما،
هاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه.
یا پێت ده‌گه‌م،
یا وه‌ك مۆمێك
ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم،
هه‌ر كێڵگه‌كه‌ی به‌رده‌رگه‌تم،
هه‌ر تینووه‌كه‌ی به‌ر كڕێوه‌و با و بارانم.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه!
من ئه‌و كه‌سه‌م،
تا دوێنێ بوو،
له‌ناو گه‌رووی ڕووناكی‌دا ده‌تشاردمه‌وه.
له‌ناو جامی مه‌ترسیدا ده‌تخواردمه‌وه.
* * *
كات – له‌ژێر باڵی ئاسماندا
خه‌ریكه باوێشك ده‌دات.
شوێن – قوله‌ڕه‌شێكی كپه.
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
شتێك نییه شیرین‌تر بێ
له خشپه‌ی پێ و چرپه‌ی چپه.
* * *
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
كفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم:
وه‌كوو جاران،
كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم.
* * *
شه‌و ڕاشكا،
ئه‌ژنۆم شل بوو،
مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا:
ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه،
دار و به‌ردی به‌رده‌رگه‌تان هاتنه تكا!
1969 هه‌ولێر
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 21. كووده‌تا پێش تۆ ناسین
مناڵێكی خۆپه‌رست بووم:
وام ده‌زانی،
ئاسمانی پان ده‌وارێكه،
ته‌نیا بۆ من هه‌ڵدراوه.
زه‌وی دوڕگه‌ی دوای تۆفانه،
جگه له من، هیچ كه‌سێكی تیا نه‌ماوه.
ئه‌وینی تۆ له‌پڕ هات و
شووره و قه‌ڵامی خاپوور كرد،
ڕه‌نگه‌كانی هه‌موو گۆڕین،
یاساكانی ژێروژوور كرد.
وای كرد دنیا
بۆ ته‌نیاییم وه‌ك قه‌فه‌س بێ.
فێری كردم -
شه‌وان نیو سه‌رینم به‌س بێ!
1973 ڤاڕۆنیژ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 22. گرنگ و گرنگتر سه‌ربه‌خۆیی گرنگ نییه!
هه‌ر هه‌شت پیتی ناوی وڵات – به عانه‌یه‌ك.
قه‌ڵای هێسكی ئه‌نفاله‌كان -
به مه‌رحه‌بای بێگانه‌یه‌ك.
گرنگ نییه!
خودا ده‌یكرد (قودس) ده‌بوو به ئۆرشه‌لیم،
(دڵ)یش ده‌چووه ناو په‌راسووی یه‌كانه‌یه‌ك.
گرنگ نییه، با به‌عسی و جاش
بورووكێنه ناو ده‌رپێشمان
وه‌كوو شاره مۆرانه‌یه‌ك.
گرنگ نییه! ده‌با وڵات سه‌روخواری
ببێته كه‌للـه‌خانه‌یه‌ك.
به‌ڵام گرنگ
كورسییه‌كی سارد و سڕی
وه‌ك تابووتی بن مردووه،
گرنگتریش:
ئه‌و دۆلاره چاوسه‌وزانه‌ن
كه بۆ غوربه‌ت سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرتووه!
2003 هێلسنكی
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 23. كاك پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌رده‌مت
كام بیری جوان خورپه‌داره،
كام دێڕ هه‌ڵبه‌ست زۆر به‌كاره،
شانه‌ی ده‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت.
له‌ماوه‌ی چاوقوچانێكدا
هه‌زارویه‌ك خه‌ونی شیرین
ده‌مكه‌ن به مه‌م، ده‌تكه‌ن به زین.
له خه‌یاڵما
پایز به‌هاری لێ ده‌تكێ.
دره‌ختی ڕووت
گه‌ڵای سه‌وزی پێوه ده‌لكێ.
به‌ڵام، سه‌د ئاخ، ئه‌ی ده‌روونپاك،
كاتێ با‌نگم ده‌كه‌ی به (كاك)،
كاك وه‌كوو مار
به‌ره‌و گوێچكه‌م گینگڵ ده‌دا…
كه دێمه گۆ
خۆی له زمانم لوول ده‌دا،
هێدی… هێدی…
قووتم ده‌دا
كفنی زه‌ردی نائومێدی.
* * *
من له دڵتام…
له ده‌روونتام…
له گلێنه‌ی چاوی ڕوونتام…
شه‌رم مه‌كه!
به‌ناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ به گه‌رووت.
با له یه‌كتر ئاشكرا بین
تا كه‌ی له‌ناو ئاگرا بین؟
نه تۆ خوشكه‌ی، نه من كاكم…
خۆشه‌ویستی ده‌روونپاكم!
1969 كوردستان
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ دوازده وانه بۆ مناڵان
پێشه‌كی(دوازده وانه) له نێوان 1969 – 1971 دا، له هه‌ولێر و گوندی كه‌نداڵ نووسراوه.
یه‌كه‌م جار، ڕۆژی 22/3/1972 ، له فێستیڤاڵی شیعری كوردی، له شاری كه‌ركووك خوێندراوه‌ته‌وه.
چاره‌نووسم، چ وه‌ك شاعیر چ وه‌ك مرۆڤ، چ به‌لای باشه‌دا، چ به‌لای ده‌ردوبه‌ڵای دنیادا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ره‌نجام و دارشته‌ی ئه‌م شیعره‌یه. ده‌مه‌وێ بڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌م شیعره‌م نه‌نووسیبا، كه نووسیشم جاڕم نه‌دابا و ڕووبه‌ڕووی سیسته‌می بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆژان نه‌بامایه‌وه چاره‌نووسێكی دیم ده‌بوو.
2/10/2002 هێلسنكی
24. وانه‌ی یه‌كه‌م مناڵه‌كان!
ئه‌ی یاخییه ژینتاڵه‌كان:
سبه‌ی ئێوه كه گه‌وره بوون،
له لاوكا،
له حه‌یرانا،
له مزگه‌وت و دیوه‌خانا،
له چیڕۆكا،
له هۆنراوه‌ی شاعیرێكی ترسنۆكا،
ڕه‌نگه زۆرتان به‌رگوێ كه‌وێ
باسی ئێمه و ئازایه‌تی،
باسی ئێمه و كوردایه‌تی،
به‌ڵام نه‌كه‌ن بڕوا بكه‌ن،
هه‌مووی درۆن، درۆی په‌تی!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 25. وانه‌ی دووه‌م مناڵه‌كان!
ئێمه تووشی سه‌د كوێره‌ڕێین…
چرای بیرمان گه‌لێك كزه،
هه‌نگاوی كوێرانه ده‌نێین!
* * *
مناڵه‌كان!#
ئه‌فسانه‌كان ده‌گێڕنه‌وه:
هه‌بوو… نه‌بوو…
هۆزێك هه‌بوو له خاكێكا
پاڵه‌وانیان -
چاوی كوێر بوو،
هه‌وای ده‌وره‌ی خۆی ده‌پێكا
فه‌یله‌سوفیان -
فاڵچییه‌ك بوو،
شه‌وان فاڵی ده‌گرته‌وه،
تا بزانێ كه‌ی دوژمن بۆی
په‌ت ده‌خاته گه‌ردنی خۆی
پیاوماقووڵیان -
كه‌ڕ و ڵاڵ بوو،
ماوه‌ی كورتی ئارامیشی هه‌زار ساڵ بوو!
هۆزی نه‌گبه‌ت
شه‌وی ده‌ژمارد،
ڕۆژی ده‌ژمارد،
سێ ژه‌م نان و چه‌پڵه‌ی ده‌خوارد،
چاوه‌ڕێ بوو كه دوژمن بۆی
په‌ت بخاته گه‌ردنی خۆی!
…………………………
#یه‌كه‌م جاره چاپ ده‌كرێ. پایزی ساڵی 1980، له ڤیه‌ننا، هاوڕێم د.كوردۆ عه‌لی وه‌بیری هێنامه‌وه.
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 26. وانه‌ی سێیه‌م مناڵه‌كان!
ئێوه‌ن زه‌لكاو ده‌شڵه‌قێنن،
ئێوه‌ن ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی
سبه‌ی كانی ده‌ته‌قێنن،
ئێوه‌ن سبه‌ی
سنووری ده‌ستكرد ده‌شكێنن،
قه‌فی زنجیری لێكپچڕاو
به‌یه‌كتره‌وه ده‌لكێنن
ئێوه‌ن سبه‌ی
له قامیشلی،
له دیاربه‌كری شێخ سه‌عیدا،
له سلێمانیی بریندارا،
له مه‌هابادی (قازی) دا،
به‌یه‌ك فه‌لسه‌فه تێده‌گه‌ن:
ئه‌وه‌ی كورد بێ، نه‌وه‌ی نوێ بێ
ده‌بێ تێشووی
ڕێی یه‌كیه‌تیی كوردی پێ بێ!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 27. وانه‌ی چواره‌م مناڵه‌كان!
له وانه‌كانی دوێنێمدا
گوتم ئێمه، له‌وه‌تی هه‌ین،
درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌كه‌ین،
له ژینمانا،
له كرده‌وه‌و نووسینمانا بێ فه‌لسه‌فه‌ین.
ئمه‌م گوت و دنیا ڕما،
هه‌وری تانه
به‌ره‌و ئاسۆی بیرم جما!
مناڵه‌كان!
توخواكه‌ی بپرسن لێیان،
بپرسن له‌وانه‌ی چاویان
تینی ناگاته به‌ر پێیان،
مه‌ترسن، بپرسن، بڵێن:
له سه‌فه‌ری دوڕگه‌ی خوێنا
بۆ مناڵان چیتان هێنا؟
پێمان بڵێن، چیتان هێنا؟!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 28. وانه‌ی پێنجه‌م مناڵه‌كان!
ئه‌ی بێلانه ژینتاڵه‌كان:
زۆر له‌مێژه دایكه‌كانی ئه‌م وڵاته
مه‌مكه‌كانیان
شیری سه‌ربه‌ستیی تیا قاته.
زۆر له‌مێژه كێوه‌كانی ئه‌م وڵاته،
پێغه‌مبه‌رێكیان تیا قاته!
مناڵه‌كان!
له ئاگردانی چاوتاندا،
من چاوه‌ڕێی زه‌رده‌شتێكم،
بێ، جێ به‌و بتانه له‌ق كا.
من چاوه‌ڕێی
چه‌خماخه‌ی ئاڤێستایه‌كم،
بێ، جه‌رگی تاریكی شه‌ق كا!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 29. وانه‌ی شه‌شه‌م مناڵه‌كان!
سه‌نگه‌ر سه‌نگه‌ر، چیاكان گه‌ڕام،
گوێم لێ بوو، كۆمه‌ڵێك قه‌وان#،
له‌ناو سه‌نگه‌رێكی چۆڵدا،
له پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید ده‌دوان!
……………………………..
قه‌وان: قاوغی فیشه‌ك، قه‌پێلكی به‌تاڵی گولـله
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 30. وانه‌ی حه‌وته‌م مناڵه‌كان!
ده‌سگیرانم كۆترێكی دیاربه‌كره.
حه‌زی له چیا و قاسپه‌ی كه‌و و ڕه‌نگی به‌فره.
بۆ گواستنه‌وه‌ی
زنجیره‌ی چیام قه‌ف قه‌ف بڕی.
ڕۆژ ذمێرم په‌ڕ په‌ڕ دڕی.
په‌ساپۆرتم؟
ئاوات و زه‌رده‌خه‌نه بوو،
كلدان و كیسێك خه‌نه بوو.
كه له ده‌رگه‌ی سنوورم دا،
له باتی ماچ،
ماچی گه‌رمی ده‌سگیرانم،
تفی زه‌ردی پۆستاڵڕه‌شێك
هات… سواخی دا ناوچه‌وانم!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|