
10-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەنجا کۆپلە شێعر لە پەشێو ( 3)
31. وانه‌ی هه‌شته‌م مناڵه‌كان!
ئه‌ی برسییه ژینتاڵه‌كان،
له‌سه‌ر سنگه نه‌وتاوییه‌كه‌ی بابه‌گوڕگوڕ،
نێزیك تاڤگه‌ی سه‌ره‌وژووری زێڕینی گڕ،
گڵكۆیه‌كی بچكۆڵه‌م دی.
لێی نووسرابوو:
((ئا لێره‌دا مناڵێكی چاوگه‌شی كورد
له برسان مرد!))
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 32. وانه‌ی نۆیه‌م مناڵه‌كان!
ئه‌وه‌ی ده‌نكه‌گه‌نمێكی چاند -
گوڵه‌گه‌نمی دروێنه‌كرد.
ئه‌وه‌ی دڵۆپێك خوێنی چاند -
تابلۆیه‌كی بۆ خۆی نه‌خشاند.
ئه‌وه‌ی ته‌نیا هاوارێكی له ده‌م ده‌رچوو -
گوێی له سه‌دای ده‌نگی خۆی بوو.
كه‌چی، ئێمه
كاسه‌سه‌ر و چاو ده‌چێنین،
بارانی خوێن به‌سه‌ریانا ده‌بارێنین،
هێشتا وه‌رزی دروێنه‌مان دیار نییه.
تا گوڵه‌گه‌نمێكی كێڵگه‌ی
ئه‌و خوێنه‌شمان دیار نییه.
* * *
مناڵه‌كان!
با ئه‌و جۆگه‌یه بگۆڕین
كه خوێنمانی پێدا ده‌ڕوات.
با ئه‌و زه‌مینه‌ش بگۆڕین
كه چاو و كاسه‌سه‌ر ده‌خوات.
ئه‌وجا كێڵگه‌ی رووناكیتان نیشان ده‌ده‌م.
ئه‌وجا وه‌رزی دروێنه‌تان بۆ ڕست ده‌كه‌م.
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 33. وانه‌ی ده‌یه‌م مناڵه‌كان!
له‌سه‌ر ناوچه‌وانی زه‌ردی زه‌ردی ڕۆژنامه‌كان،
له‌سه‌ر بۆڕییه نه‌وته‌كان،
له دیواری ئاوده‌ستخانه‌ی مزگه‌وته‌كان،
ده ملیۆن جار
نووسیمان: (بژی چه‌وساوه))
نووسیمان: (بژی كرێكار))
به‌ڵام هه‌موو نووسینه‌كان،
ته‌نیا جارێ،
نه‌یانتوانی ببنه پاروو،
تێر كه‌ن زگی كرێكارێ!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 34. وانه‌ی یازده‌م مناڵه‌كان!
ئه‌ی بێلانه ژینتاڵه‌كان،
شه‌و له خه‌وما ڕێبوارێك بووم.
بۆ باره‌گای (یوتان)# ده‌چووم.
كه ده‌روازه‌كه‌ی قووتی دام
ڕشم بینی – ئاڵای هه‌بوو،
سپیم بینی – ئاڵای هه‌بوو،
هه‌رچیم بینی – ئاڵای هه‌بوو.
قیژاندییان:
((ئه‌ی بێ وڵات، بۆ ده‌ره‌وه!
ئه‌ی بێ ئاڵا، بۆ ده‌ره‌وه!))
منیش گوتم:
((مه‌قیژێنن!
كه ده‌چمه‌وه،
ئه‌م چیڕۆكه بۆ مناڵان ده‌گێڕمه‌وه!))
………………………………………..
یوتان: (1909 – 1974) سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 1962-1971 ز
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 35. وانه‌ی دوازده‌م مناڵه‌كان!
كه وانه‌كان ده‌خوێننه‌وه،
ئه‌گه‌ر ڕۆژ بوو -
له كونجێكا كپ هه‌ڵتووتێن،
ئه‌گه‌ر شه‌و بوو -
با چراكان كز بسووتێن.
چاك ده‌زانم،
گه‌وره‌كانتان بتانبینن،
داختان ده‌كه‌ن،
وانه‌كانم ده‌سووتێنن،
دێن دووباره،
جه‌سته‌ی حه‌للاج ده‌ده‌نه‌وه له سێداره!
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 36. دایك
بۆ جه‌میله – سه‌رداده‌خه‌م.
بۆ ژان دارك و ترێشكۆڤه – سه‌رداده‌خه‌م#
به‌ڵام ژنێك، له خاكی پڕ مه‌رگی مندا،
پێ له جه‌رگی خۆی بنێت و ببێ به داك
له به‌رپێیدا كڕنووش ده‌به‌م
ناوچه‌وانم ده‌سووم له خاك! 1979 پۆتسدام
…………………………………..
#جه‌میله بوحه‌یره‌د:كچه‌فیداكاری جه‌زائیری
ژان دارك: كچه‌قاره‌مانی فه‌ره‌نسی
تریشكۆڤه:یه‌كه‌م ژنه كۆسمۆناوت (گه‌ردوونگه‌ڕ).
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 37. كۆنتراكت نیازم وایه
شه‌ووڕۆژێكم ته‌نیا هی تۆ بێ
بڕیارم داوه
سه‌فه‌ره‌كانی سه‌رم ڕاگرم
شه‌پۆلان سڕ كه‌م
ته‌نیا ورینگه‌ی تۆی تیابێ ماڵم
ده‌رگه‌و په‌نجه‌ره و بابوێر كونبڕ كه‌م
خانومانه‌كه‌م!
تۆش، ته‌نیا جارێ
خۆت تاقی كه‌وه…
با شه‌ووڕۆژێك هه‌مووت هی من بێ:
هه‌رچی نه‌ریته، با ده‌قی بشكێ
هه‌رچی یاسایه، با سه‌روبن بێ!
خۆت له ده‌وروبه‌ر
له كه‌س و كار و ئاشنا بدزه‌وه
له ئه‌ستێره و مانگ…
له هه‌ور و ساماڵ…
له بێنه‌وبه‌ره و خه‌میژگه‌ی دنیا
خۆت ڕاپسكێنه
ته‌ماشای میلی كاتژمێر مه‌كه
وه‌ك ڕۆژانی تر خۆت مه‌خه‌مڵێنه:
خۆ پیره‌دنیا ژێروژوور نابێ
ته‌نیا هه‌ر جارێك
بۆ شه‌ووڕۆژێك
نیوه‌ژن بكوژه و ژنێكی ژن به!
من شه‌ووڕۆژێك ده‌بم به هی تۆ
تۆش شه‌ووڕۆژێك ته‌نیا هی من به!
2000 هێلسنكی
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 38. گه‌ر سێوێك بوو … گه‌ر سێوێك بوو ، له‌تی ده‌كه‌م:
له‌تێك بۆ خۆم، له‌تێك بۆ تۆ
بزه‌یه‌ك بوو، له‌تی ده‌كه‌م:
له‌تێك بۆ خۆم، له‌تێك بۆ تۆ.
خه‌فه‌تێك بوو، به‌شت ناده‌م،
هه‌ڵیده‌مژم وه‌ك دوا په‌تۆ!
1983 پراگ
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 39. ترس به‌فر تا جێی بڵندتر بێ،
پتر له هه‌تاو ده‌ترسێ.
ژن تا شۆخ و ده‌لالتر بێ،
گه‌شتر چرای ترسی پیری
له نیگایدا داده‌گیرسێ
* * *
له‌م جیهانه
هه‌ركه‌س له شتێك تۆقیوه:
كونده‌بۆ-له ئاوه‌دانی.
دز-له سه‌گ و كۆكه‌ی بێ‌دار.
كه‌ر-له‌هه‌وراز.
دیوار-له سنگ.
دار-له‌بزمار.
كه‌ڵه‌كێوی-له خڕه‌ی به‌رد، له خشپه‌ی دار.
منیش زراوم ڕژاوه.
ده‌ترسم له سه‌ره‌مه‌رگا
سییه‌كانم بزریكێنن
بۆ تۆسقاڵێك هه‌وای وڵات.
ده‌ترسم، بمنێنه خاكێك
نه من ئاشنای بۆنی ئه‌و بم،
نه زمانم ئه‌و تێی بگات! 1982 پۆتسدام
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ 40. بۆ ئینته‌رناسیۆنالیستێك (بۆ هاوڕێی سه‌لڤادۆریم خۆسێ ڕۆمیرۆس) سه‌ركۆنه‌م مه‌كه!
منیش، وه‌كوو تۆ، گۆی زه‌وی ماڵمه.
ئاسمانیش تافته‌ی كچی خه‌یاڵمه.
وه‌ك تۆ خواكردم،
وه‌ك تۆش ده‌مه‌وێ، تاسه‌ر خواكرد بم.
بۆیه سه‌ربه‌ندی شیعرم هه‌ر كورده،
چونكه كوردم و ناهێڵن كورد بم!
1978 ته‌رابلوس
♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥ ♥
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|