
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌عیشقی تۆ
به‌عیشقی تۆ
1
هه‌موو شه‌وێك
له‌خه‌می بێ تۆییدا
خه‌ڵوه‌تم ده‌گرت
تۆش…
هیچ سۆراخێكت نه‌بوو،
ده‌زانی ساته‌كانم
به‌چاوه‌ڕوانی هاتنی تۆ
به‌سه‌ر ده‌برد!
تۆش وه‌ك باران
هه‌ر جارێك
پێده‌شتی دڵمت ته‌ڕ كرد و
نه‌هاتیه‌وه.
2
له‌نیوه شه‌ودا
بێئۆقره ده‌بووم و
خۆم دەدا بەدەست گریانەوە و
نیگه‌ران مه‌به
هیچ سكاڵایه‌كم
له‌تۆ نه‌بوو
هه‌ر چه‌نده
تۆ به‌یادی من نه‌بوویت،
به‌ڵام
“من” بۆت ده‌مردم!.
3
حه‌زم ده‌كرد
به‌عیشقی تۆ…
ده‌رگای دنیا
به‌رووی خۆما داخه‌م
كه‌چی تۆ…
ده‌تویست وەک بووکە شوشەیەک
بۆت بگریم و پێبکەنم
ده‌بێ بێ ئاگا بیت
له‌ویستی خۆپه‌رستیت
له‌عیشق و گریانم
یاخود
راهاتوی به‌دڵشكاندن و
نه‌گه‌ڕانه‌وه؟!
4
شه‌وێك به‌بێ تۆیی
له‌ژێر ناوی خۆم
بۆم نوسیت..
وه‌رزه‌كان دێن
هیچیان هه‌واڵی تۆیان لا نییه
تۆ له‌كام مه‌مله‌كه‌ت
هه‌ناسه ده‌ده‌ی
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریا عیشقی
به‌سه‌ر ببارێنێ و
بۆ ئه‌به‌د
هه‌ر به‌سه‌وزی بمێنێته‌وه
نوسیم..
بۆ هێنده حه‌ز به‌گریانم ده‌كه‌ی
كه خۆم ده‌ریایه‌كم و
چه‌ندین ده‌ریای تر
له‌چاوانم
به‌فرمێسك ته‌واو بوبن
ده‌زانم ئێستاش
تۆ هه‌روه‌ك بوكه شوشه‌یه‌ك
سه‌یرم ده‌كه‌ی!.
5
هەموو شەوێک…
لە خەونەکانما
دەتبینم هەستت پێ دەکەم
ئەوە دەزانم،
کە دڵ لە لێدان ناکەوێ
تٶش…
سەرەرای دووری نێوانمان
لەباوەشی کەسێکی ترا خەوتووی
ئەوە تۆ نیت،
کە خۆت بە دوور بگریت،
یاخود
خۆت بشاریتەوە
لەرووناکی
حەز ناکەم…
لەم خەمباریە بێمە دەرەوە
بانگێشت نەکراوم
نەمتوانی خۆم بە دوور بگرم
بەرەنگارت ببمەوە
کەسێکی وەک تۆ دەدۆزمەوە!.
6
بیرم دێ
ئەو کاتانەی،
کە پێت وتم:
خۆشەویستی ئازارە
ئەم کاتتانە،
چەند زوو تێپەڕی
تەنها دوێنی بوو
کاتێ چاوەروانی بوو!.
7
لە دایک بووین و گەورە کراین
لە رۆژێکی پاییزدا
کۆچت کرد‌و
هەرچی هەست و عیشقی
دڵی من بوو
لە ژیاندا سڕیتەوە
ئەو کاتانەی،
لە کەنار دەریا
راز‌و عەشقی تازەت دەست پێ‌کرد
کێ دەزانی
کە ئەم ژیانە
تامێکی
ئەوەندە تاڵی هەیە؟!.
که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
ده‌ریا ره‌واندزی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|