
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وتم و وتی
وتم و وتی
وتم: ئەم دەستەم سڕبووە، شعور بەهیچ ناكات.
وتی: یەعنی وەكو مەسئولەكان؟!
+++
وتم: ئەوە بۆچی حكومەت خەمی ئەو موشكیلانە ناخوات.
وتی: پێویست ناكات خەمیان بخوات. شوكور گەورەن. لەخەم رەخسیون.
+++
وتم: كابرا سوێندی خواردووە ئەڵێ ئەمجارە ئیزعاجم بكەن ئەچمە شوێنێك كەس تەصەوری نەكات.
وتی: ئەزانم.. ئەچێتە ناو خەڵكەوە.
+++
وتم: ئەرێ بەڕاست، نازانیت ئەو برادەرەیان بۆچی بانگ كردووە بۆ پەڕلەمان؟
وتی: لەوانەیە بیانەوێت فێری درۆی بكەن.
+++
وتم: بەتەصەوری جەنابت لەبەرچی پیاوی كورد بەژنەكەی ئەڵێ وەزیری ناوخۆ؟.
وتی: لەبەرئەوەی هێز نییە بیگۆڕێت.
+++
وتم: ئەڵێن لەسربستان ژنێك هەیە هەموو شتەكان سەربەرەوخوار ئەبینێ
وتی: ئەی بۆ نایهێنن لێرە بیكەن بەڕاوێژكاری سیاسی؟!
+++
وتم: كۆبوونەوەكەی یەكێتیو گۆڕان بەبۆنەی نەورۆزەوە نەكرا.
وتی: كەواتە نەورۆز ئیشی قۆڕیشی هەیە.
+++
وتم: ئەوە چییە كیلۆمەترێك درێژەو جنێو بەحوكمەت ئەدات؟
وتی: سەرەی بەنزینە.
د.شێرکۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|