
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە پیاوێکدا خورامەوە
لە پیاوێکدا خورامەوە
لە سحرێکی چادوکەردا…!!!
زياتر
نوسراوە لە لایەن ناز محەمەد
لە سحرێکی جادوکەردا
لەناو فنجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
گەڕامەوە بۆ نهۆمە سێ
هەمیەکانی مێژوو
گەڕامەوە بۆ لە دایک بوون
کەچی لە ناوخت ئەم جادوکەرە
تاڵی پرچی سپی کردم
لە دڵی پیاوێکدا پیری کردم
***********
لە سحرێکی جادوکەردا
پولەکەی فەقیانەی کراسەکەم
لە ناو بیلبیلەی چاوی پیاوێکدا ئەدرەوشانەوە
مەیل و حەزی سووراوی سوورم
بەڵیوی شەرابی پیاوێک مەست ببوون
ئەخوسانەوە
************
هەر لە سحری ئەو قاوەیە
چومە ناو خوێنی پیاوێک
لەگەل خڕۆکەکانیا تێکەڵ بووم
نەدۆزرامەوە
************
لەو ساتەوە عیشقی پیاوێک
دەمپێچێتەوە
لەسەرمووەکانی لەشی
دەمخاتە ناو خەنەی خوێنی و
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
بەعارەقەی گەرمای لەشی
ئەمشواتەوە
*************
لە ناو فینجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
هەستم دەکرد ئەم گەردوونە
بریتی یە لە ژن و پیاوێک
هەر وەک ئادەم و حەوا
لە نوێ ژینەوەی ژیان
بۆ یەکتر ئەژیانەوە
**************
لە ناو فنجانە قاوەیەک
دیم بە قولای بیرێک
لە بری ئاو..پڕ لە قاوە..پڕ لە عەشق
بە دەست پیاوێک هەڵدەقوڵیم و
وشکم نەکرد
تنۆک تنۆک دەبوومە ڕابەری فرمێسک
بەسەر ڕومەتە شوسەیەکانی پیاوێک
سوێراوی ئەڤینم
شیرین دەکرد
*************
لە ناو فنجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
هێندە گەرمم
دەچمەوە سەر مەملەکەتی خۆر
بە ئاسمانی دڵی پیاوێکەوە دەسوتێم و
دەبمە قومیک لە جگەرەکەی
دەمێک گەشت بە سی یەکانی دا دەکەم
دەمێک دەبمە خۆڵەمیشی جگەرەکەی
*************
مسقاڵ مسقاڵ لە کەمەری قایشی
پانتۆڵی پیاوێک ئەسوڕیمەوە
دەمەوێت بە پلیکانەیەکدا بەسەر
سنگیا چێگایەک ڕاخەم
لە باوەشیا
بۆ ئەبەدی خەونی جووت بوون بهێنمەوە
*************
ئەم ساحیرە سەرسام بووە
لەمەکرو نازی منی ئافرەت
چۆن بەم پیاوە هۆگر بووە
مرواری یە یاقوتیەکانی مەکری
لە مەچەکی چەمکی پیاوێک
کەلەپچە کردووە
*************
ساحیرەکە فنجانە قاوەکەی دەشکێنێت
دەڵێت
من جارێکی تر تا ئەبەدی
ئەمە دووبارە ناکەمەوە
لەم چەشنە شێتی یەی تۆی ئافرەت بۆ پیاوێک
هەرگیز درووست ناکەمەوە
فاڵچی وتی من سەرسام بووم
بەم ئەوینەی عەشقی تۆوە
وا هەست دەکەم تۆ وەحیکی
لە ئاسمانی ئەم سەردەمە هاتێتە خوارێ
پیاوێکت لە ئەوین فێرکرد
کە نەزان بوو لە عەشقی تۆی ژنە شیاوێ
مۆرێکت بە نیگا لە دڵی داو
وتت کۆیلەم بۆ تۆ
خەڵاتت کرد دڵ و بەرسیلەکانی
سینەوە مەمانێ
***************
ناز محەمەد
هۆڵەند
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|