
10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەگەر لە پاریس ئەژیام
ئەگەر لە پاریس ئەژیام
ئەگەر لەپاریس دەژیام
کەژال نوری
ئەگەر لەپاریس دەژیام
لەهەرکۆلانێک نەمامێکم دەسوتاند
لەهەر شەقامێک جامی ماشێنێکم دەشکاند
بەبۆیەی هەمەڵشنی سور
جامخانەی هەموو مارکێتەکانم دەنوسی و
فلچەکەی سلفادۆردالیم دەهیناو
خانوبەخانوی ئەوشارەم لەسور هەلدەکیشاو
دارو بەردی شانزەلیزیەم
وەک بەردێکی خوێناوی سەرلوتکەی قەندیل
دوای شەهید بونی هەرگەریلایەک، دەنەخشاند
لەبەردەرگای هەرمالێکی دا ئالایەکی کوردستانم دەجەقاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەبۆیەی رەش
لەسەرویستگەی هەمووپاسێکم دەنوسی
ئێوەبون سایکس پیکۆتان ئیمزاکردو
لەلۆزاندا میژوی کوردتان بەمرۆ گەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
ئیستا وەکو عەلیا ماجید
هەرچی ژنی قژ زەردو جاوکالی تیایە
جلم لەبەردادەکەند و ئالایەکی کوردستانم لێ دەئالاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرجی گلۆپی دارتێلەکانی شار هەبوو
بەبەردی قۆچەقانێ دەم شکاندن و
لەجیگەی هەریەکەیاندا تاکی پێلاوی گەریلایەکی شەهیدم هەلدەواسی و
بۆ بانگەشەی ماڤی مرۆڤ، دەمکرد بەسمبولی داهینان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
کەوالیسی سەرتەختی شانۆکانم گشت تێک دەداو
پۆستەری هەمووپیشانگا هونەری یەکانم دەدراند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
لەدوورەوە هەموو ئامادەبوانی کۆنسیرتەکانم دەدایە بەربەرد و
پێمدەوتن:-
ئەوە کۆتایی مۆزارت وباخ و شۆپەتانم راگەیاند
ئەگەر لەپاریس دەژیام
زەنگی بەردەرگای هەموومالێکم لێدەداو
دەموت دەبێ هەمووتان خولەکێک بێدەنگ بن
ئەمرۆ قاسملۆ لەبەرزترین کەنیسەی شارەوە
زەنگی پرسە لیدەدات و
بۆ تیرۆری سیاسی سێ ژنە جالاکی کورد
مێژوتان دەخاتە بەردەم پرسیارەوەو
شارتان دێنیتە خرۆشان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
شا (کلۆفیسی یەکەم)م لەگۆر دەردەهینایەوەو
دەم وت دەبێت بۆشکۆی شەرەفی شانشینی فەرەنگ
لەگەل شازادە لویس دا
لەپێشەوەبرۆن و تابوتەکەی ( چانسیز ) هەلگرن بە شان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
(ئەلب م لەشوینی خۆی لائەبرد)
دەم گوێزایەوە بۆژورەکەی( ئاپۆ ) لە دورگەی ئیمرالی و
دەم کرد بەقەلایەک بۆ باکوری کوردستان
(ئیفل م بەیەک شەق ئەخست بەدەما و
ئاگری نەوروزی ئەمسالم دەبردە سەر ئەلمۆن بلان)
ئەگەر لەپاریس دەژیام
هەرئەمرۆ پرۆگرامی شاشەی تی فی یەکانم هاک ئەکردو
پەیامیکم بۆکوردەکانی ئەوولاتەلەسەردائەنا:-
وەرن هەمومان سبەی لەسەر( گۆری شارلمان),
دەست بکەین بەخۆپیشان دان
ئەگەر لەپاریس دەژیام
بەیەک رۆژ تۆبۆگرافیای گالەم هەلدەوەشاندەوەو
بەیەک هەفتە دیموگرافیای شانشینی فەرەنگیەکانم دەشێواند
ئەگەرلەپاریس دەژیام
جل رۆژ پرسەم دەبردە، مالی ئۆلاند و
پێشم دەوت,
ئەرێ بۆچی ئەم شارەی تۆ
کە چادرێکی ئارامی تیدا نەبوو بۆ ئۆجەلان
ئیستا پرە لەفیشەک و تیرۆریست و
سلۆگان بۆ تیرۆری نەتەوەیەکی
بێ شوناسی بێ ناونیشان؟
ئاااااخ
ئەگەر لەپاریس دەژیام!!!
کەژال نوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|