
10-15-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕەخنەی ئەدەبی ( 2 )
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد رەخنەی رۆژهەڵاتیی (عەرەبی ئیسلامی)
مەبەست لەو رێرەوە رەخنەییەیە کە سەرەتا لە ئەدەبی عەرەبیدا کراوەتەوە و پاشتر لەلایەن ئەدەبی میللەتە موسوڵمانەکانی ترەوە فراوانتر و بەربڵاوتر کراوە و بووەتە تیۆرێکی رەخنەیی تایبەت بەو گەلانە، سەرەتای ئەم رێرەوە لە ئەدەبی عەرەبی سەردەمی جاهیلییەتەوە دەست پێدەکات، ئەوەش کاتێ کە هۆزە عەرەبکان ساڵانە لە بازاڕی عوکاز لەنزیک مەککەوە کۆ دەبوونەوە و شاعیرانی هەر هۆزێک بەرهەمی خۆی بۆ شاعیرێکی گەورەی ئەو کاتە کە ناو نابغە ئەل زوبیانی بووە، خوێندۆتەوە، ئەویش وەک دادوەرێکی ئەدەبی و رەخنەگرێک راو بۆچوونی خۆی دەربارەی دەقەی شیعرییەکان خستۆتە روو، پێوانە رەخنەییەکانیش زیاتر هوونەری بوون و لەدەوری وشە و واتای جوان و گوونجاو و شیاو و شایستە سووڕاونەتەوە.
پاش بڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام، پێوانە رەخنەییەکان لە رێنماییەکانی ئایینی ئیسلامەوە بەدەست دەهێنران و لە روانگەی باوەڕی ئایینی شاعیرەوە لەدەقی رۆنراوە و داوا دەکرا کە شاعیران دەبێ "پەیامدار" بن و بەرهەمەکانیان لە خزمەتی کۆمەڵگا ئیسلامییەکەدا بێت.قۆناغێکی گرنگی ئەم رێرەوە رەخنەییە سەردەمی عەباسییەکان بووە کە بەهۆی تێکەڵاوبوونی رۆشنبیری گەلە موسوڵمانەکانەوە و بەهۆی ئاگادار بوون لە ئەدەب و رەخنەی یۆنانی بەتایبەتی "هوونەری شیعر" ەکەی ئەرستۆ، پێوانە رەخنەییەکان فراوانتر بوون و بەرەو بایەخدان بە لایەنی هوونەری براون و زۆرتر ئەو تێڕوانینە رەخنەییە پەیڕەوی کراوە کە بەلایەوە دەقی شیعری چنراوێکی زمانییە و دەبێ شاعیر بایەخ بەلایەنی جوانکاری دەقەکە بدات و لەو بوارەدا توانا و دەسەڵاتی هونەری خۆی پیشان بدات، لەسەدەی نۆزدە بەدواوە ئەو رێرەوە رەخنەییە بە سوود وەرگرتن لە رێبازە رەخنەییە ئەوروپییەکان گەشەش کردووە و ئاوێتەی رێبازە رەخنەییە جیهانییەکان بووە.
مێژووی رەخنەی ئەدەبی کوردی
وەک ئاشکرایە ئەدەبی کوردی مێژوویەکی دێرینی هەیە و کۆنترین جۆری ئەو ئەدەبەش، شیعر بووە، گوومانیشی تێدا نییە کە لەگەڵ لەدایکبوون و بەرەو پێشچوونی شیعری کوردیشدا رەخنەی ئەدەبیش سەری هەڵداوە و گەشەی کردووە و بەو پێیەی هەر لەگەڵ پەیوەندیکردنی دەقی ئەدەبی بە گوێگرەوە یان بە خوێنەرەوە، تێڕوانینی رەخنەییش بۆ پەسەندکردن یان پەسەندنەکردنی دەق سەرهەڵدەدات ئەگەر بەشێوەیەکی سادە و ساکاریش بێت و پێوانە رەخنەییەکانیش زانستی نەبن.
لەگەڵ ئەوەشدا چالاکی و بەرهەمی رەخنەییمان لەچاو بەرهەمی شیعریدا کز و لاواز دەبینرێت چوونکە تائێستاش وتار و لێکۆڵنەوەی رەخنەیی پێش سەدەی بیستەممان نەهاتووەتە بەردەست و ئەو بەرهەمە رەخنەییانەی کە هەن مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی بیستی سەدەی رابردوو بە دواوە کە رۆژنامەگەری کوردی تیایدا بەرەو گەشەسەندن چووە و چاپەمەنی کوردیش بەرەو پێش هاتووە.لەگەڵ ئەو دیاردەی کزی و لاوازییەی رەخنەی کوردیشدا، دەکرێت ئەو راستییە بخرێتە بەرچاو کە لە قۆناغە جیاجیاکانی شیعری کوردی پێش سەدەی بیستەمدا چالاکی رەخنەیی لە ئارادا بووە و شاعیرانی کورد خۆیان لە بەرهەمە شیعرییەکانیاندا تێروانین و بۆچوونی رەخنەییان خستۆتە بەردەست و دەستنیشانی کۆمەڵێ پێوانەی رەخنەییان کردووە.شاعیرێک لەو شاعیرانەش کە لە بەیتە شیعرییەکاندا کۆمەڵێ باسی رەخنەیی وروژاندووە، مەلای جزیرییە کە لەیەکێ لە دەقە شیعرییەکانیدا دەڵێ:
ئەحسەن ژ ڤی نەزمی لەتیف چەندی سڤک هاتی خەفیف
مەحبوب بدەستێ خوی شەریف نەقدی مە مووهرو سککەدا
ئەحسەن ژ ڤی وەسفێ رەفیع ئەشکال و ئەوزاعێن بەدیع
تێتن ژ نورێ وەک رەقیع بێ عەیب و نەقی و رەخنەدا
لەو چەند بەیتەدا، مەلای جزیری وشەی رەخنەی بەو واتایە بەکارهێناوە کە ئێستا بەکاری دەهێنن، لەپاڵ ئەو وشەیەشدا کۆمەڵێک زاراوەی رەخنەیی بەکارهێناوە کە هەریەکەیان تایبەتن بە چەند پێوانەیەکی رەخنەی شیعرییەوە، وەک (نەزمی لەتیف) و (سڤک) و (ئەشکال و ئەوزاعێن بەدیع)، بەو پێوانانەش ئەو بنەما رەخنەییە دەستیشان دەکات کە بەلایەوە: باشترین شیعر ئەو شیعرەیە کە وشەکانی جوان و چێژبەخش و رەوان بن و واتاکانیشی سوود بەخش بن.
شاعیرێکی تر کورد، کە بەوردی ئاوڕی لەچەند کێشەیەکی رەخنەیی داوەتەوە، ئەحمەدی خانییە، کە لە مەم و زینەکەیدا کۆمەڵێک پێوانەی رەخنەیی سەردەمەکەیمان بۆ دیاری دەکات، کاتێ دەڵێ:
لی هێڤی دکەم ژ موستەعیدان حەرفان نەگرن ل موستەفیدان
ئەڤ نامە ئەگەر خراپە گەر قنج کێشایە مە دگەل وی دوو سەد رەنج
نەوبارەیی تیفلی نەورەسیدە هەرچەند نەهن قەوی گوزیدە
لێ من ژ ڕەزان نەکر تەمەتوع مانەندی دزان بکەن تەتەبوع
لێرەدا خانی ئەو راستییە دەخاتە بەردەست کە دەقی شیعری دوای لەدایکبوونی، لەلایەن رەخنەگرانەوە رەخنەی لێ دەگیرێت بۆی ئەمیش داوا لە رەخنەگران دەکات کە لەکاتی رەخنەگرتندا رەنج و ماندووبوونی شاعیریان لەبەرچاو بێت و ئەگەر کەم و کوڕییەکیش لە شیعرەکەدا هەبوو ئەوا نەیکەنە بەهانە و بەیەکجاری دەقەکە بەبێ سود و بێ کەڵک دابنێن چوونکە هەموو دەقێک کە رەسەن بێت و دزراو نەبێت وەک رۆڵەی شاعیر وایە و لای شاعیر خۆشەویستە و کەسیش پێی خۆش نییە کە بەخراپی لە منداڵەکانی بڕوانرێت. بەو تێروانینە خانی ئاوڕی لە باسێکی رەخنەیی گرنگ داوەتەوە کە کێشەی داهێنانە، هەر لای خانی و لەم دوو بەیتەدا کە دەڵێ:
ئەی خامە تەژی گەلەک درێژ کر ئەڤ نامە بەسە تە پڕ قڕێژ کر
هەرچەندە کەلام شوبهی دوڕبەت بێ قەدر دبت دەماکو پڕ بیت
واتە: ئەی "ئەی قەڵەمەکەم تۆ درێژەت بە باسەکە داوە، ئیتر بەسە و لەکورتی بیبڕەوە چونکە وتەکان ئەگەر وەک گەوهەریش بن کە زۆربوون بێ نرخ دەبن." وەک دیارە لێرەدا خانی باسێکی گرنگی رەخنەیی دەوروژێنێت کە ئەویش باسی کورتبڕییە لەدەقی شیعریدا و بۆخۆی تا ئەمڕۆش پێوانەیەکی رەخنەی شیعرییە و هەمیشەش داوا لە شاعیران کراوە کە هەوڵ بدەن بە کەمترین وشە، زۆرترین واتا بدەن بەدەستەوە.
لەبەرهەمی شیعری شاعیرانی کرمانجی خوارووشدا دەتوانرێت ئەو راستییە بەدەست بهێنرێت کە چالاکی رەخنەیی هاوتەریبی چالاکی شیعر بووە و بەپێی کۆمەڵێک پێوانەی رەخنەیی چ شاعیران خۆیان بووبن یان گوێگرەکانیان بووبن راوبۆچوونی رەخنەییان دەربارەی دەقی شیعری دەربڕیوە.لەچەند بەیتێکی نالی دا کۆمەڵێک پێوانەی رەخنەیی خراونەتە روو کە لەبنەما گرنگەکانی رەخنەی ئەدەبی سەردەمەکە بوون. لەو بەیتەدا کە دەڵێ:
کەس بە ئەلفاظم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مانا دەکا
دیارە لێرەدا، نالی روو لەو کەسانە دەکات کە رەخنەیان لێ گرتووە و توانجی ئەوەین لێ داوە کە شیعر بەزمانی کوردی دەڵێت و شیعرنووسینیش بە کوردی بەهرە و هوونەرمەندیی تیایدا نییە، پێیان دەڵێ کە هوونەرمەندیی لەوەدایە کە چۆن توانیویەتی بەزمانی کوردیئەو واتا جوان و ناسکانە دەرببڕێت، بەم پێیەش نالی لێرەدا بەو پێوانە رەخنەییە (وشە و واتا) شیعری هەڵسەنگاندووە کە بەلایەوە بەهای دەق واتای جوان و نوێیە نەک هەر بەتەنها وشە و واژەی جوان و زاراوە.
لەبەیتێکی تردا، نالی دەڵێ:
(نالی) عەجەب بەقووەتی حیکمەت ئینشا دەکا
مەعنایی زۆر و گەورە بەلەفزی کەم و بچووک
کەواتە لێرەدا نالیش وەک ئەحمەدی خانی دەسنیشانی ئەو بنەرەتە رەخنەییە دەکات کە بەلایەوە شیعری جوان و بەهادار ئەو شیعرەیە کە بەکەمترین وشە زرترین واتای دەربڕیوە.
لەچەند بەیتێکی سالمیشدا باس لەو پێوانە رەخنەییانە کراوە کە لەسەردەمەکەیدا رەخنەگران بایەخیان پێداوە وەک لەم پارچە شیعرەیدا دەڵێ:
لەڕۆژی ئیمتیحانا دیم بەرابەر تالیب و مەعشووق
کەمەر بەستەی هونەر هاتن لەتیپی عیشق بازانا
لەیەک لا نالی و مەشوی لە لایی سالم و کوردی
لەهەنگامەی هونەرگەرمی تکا جو بوون لە مەولانا
لەمەیدانی بەلاغەتدا بەسواری مەرکەبی مەزموون
بەکوردی هەریەکە تازی سواری بوون لە بابانا
ئەو چەشنە شانازیکردنەی سالم بە توانای شیعری خۆی و شاعیرانی هاوڕێیەوە، پەردە لەسەر ئەو راستییە هەڵدەداتەوە کە بنەڕەتێکی گرنگی رەخنەیی لەو قۆناغە ئەدەبییەدا توانای بەکارهێنانی هوونەرکانی رەوانبێژی بووە، بۆیە دەڵێت "شاعیرانی کورد توانیویانە رەوانبێژی عەرەبی بخەنە ژێر رکێفی خۆیان و بەزمانی کوردی لەمەیدانی ئەو زانستەدا ببنە سوارچاکی سەردەمەکەیان"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|