
10-15-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شیعر و شاعیری به‌رزه‌ژنێک به ناوی مه‌ستووره کوردستانی
شیعر و شاعیری به‌رزه‌ژنێک به ناوی مه‌ستووره کوردستانی ( 1 )
شه‌هلا ده‌باغی
لە دیمانە وەرگیراوە
پرۆفیسۆر ئێباویت براتسترۆم و نووسه‌ر و توێژه‌ر بیرگیتا سوانبه‌ری، له کتێبی سه‌د ژنی نووسه‌ر به‌رگی 1 (1995)، دا باس له‌وه ده‌که‌ن که له 1800-کاندا، جه‌سته و فیزیکی ژن، وا ده‌بیندرا که به‌که‌ڵکی کاری فکری و ڕۆشنبیری نایه‌ت. مێرد به‌هۆی یاساوه ده‌یتوانی پێش به چاپکردنی به‌رهه‌مه‌کانی خێزانی بگرێت. ئه‌گه‌ر خێزانی پیاوێک له مه‌یدانه گشتییه‌كاندا چالاک با و به ئاشکرا نووسینی هه‌با، ئه‌وه ده‌بوو به مایه‌ی ئازار بۆ پیاوه‌که (ل. 9-10). ئاخۆ ده‌بێ هه‌لومه‌رجی ژنێکی شاعیری کورد له سه‌ده‌ی 18دا چۆن بووبێ؟
له سه‌رده‌مانی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورانی مۆدێرنی ئه‌وروپادا، له وڵاتێک به ناوی کوردستان و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردا، مه‌ستووره، به خوڵقاندنی شیعر، به به‌کارهێنانی دوو زمانی کوردی و فارسی و شێوازی کلاسیک و که‌ڵکوه‌رگرتن له میتۆلۆگی، باس له مه‌شغه‌ڵه‌کانی فکری خۆی ده‌کات و ته‌جربه‌کانی ژنێکی کورد و خه‌می نه‌هاتی ده‌سه‌ڵاتی کوردمان له سه‌رده‌می خۆیدا، وێڕای هه‌ستێکی به‌سوز، بۆ ده‌گێڕێته‌وه. بابه‌تی سه‌ره‌کی شیعری ماه‌شه‌ره‌ف‌خانم، وه‌ک هه‌موو شاعیرانی کلاسیکی‌تر، ئه‌وین و فیر‌اقه. باسێکی ئه‌به‌دی بۆ ئینسانێکی فانی که ته‌نیا ساتێک له‌م جیهانه‌دا دێت و ده‌ڕوات.
ئێمه ده‌زانین که به‌هۆی نه‌بوونی سه‌نته‌رێکی ئاکادێمی له سه‌ده‌کانی پێشوو له کوردستاندا، به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان زیاتر له بنه‌ماڵه‌ی میران، خانه‌قا و مزگه‌وته‌کاندا هه‌ڵده‌گیرا که مه‌کۆی پیاوانی خوێنده‌وار و شاعیر بوون. ئه‌گه‌ر میرنشینێک که‌وتبا به‌ر غه‌زه‌بی میری مه‌رکه‌زی، ئه‌وا به‌رهه‌مه‌کانی نوسه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌که‌وته به‌ر شاڵاوی نه‌مان. من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه که زۆر به‌رهه‌م، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، له‌ناوچوون. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا پاراستن و ئینتیقالدانی/ گواستنه‌وه‌ی میراتی که‌لتوری کارێکی دژواره. ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی پیاو شانسی ئه‌وه‌یان بووبێ که له ڕێگای مزگه‌وت و چایخانه‌کانه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر زاران، ئه‌وه شانسی ژنانی شاعیر زۆر که‌متر بووه و دیاره که ئه‌م سه‌ختییه چه‌ندقات بووه.
کاتێک بۆ نووسینی ئه‌م کاره چاوم له کتێبه قه‌دیمییه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی کرد، بۆوێنه مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی مامۆستا عه‌لائه‌دین سجادی (1952)، ناوی هیچ ژنێکی شاعیر و نووسه‌رم به‌دی نه‌کرد. به‌ڵام له کتێبه تازه‌کاندا که باسی مێژووی ئه‌ده‌بی کورد ده‌که‌ن، ناوی چه‌ندین ژنی شاعیر و نووسه‌ر هاتوون. باسه‌کانیش زیاتر له چه‌ند وشه ده‌ر باره‌ی بیۆگرافی ئه‌وان تێناپه‌ڕێت، که هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ بگوترێ که ئه‌و کارانه‌ش تا ئێستا هه‌ر حاسڵی کاری پیاوانی توێژه‌ر بوون.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که من تا ئێستا ده‌رباره‌ی مه‌ستووره دیتوومن، زیاتر باسی بنه‌ماڵه و مێژووی ئه‌رده‌ڵان ده‌که‌ن که هه‌ڵبه‌ته هۆیه‌کی سه‌ره‌کی بوون بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌بی کوردی له سه‌رده‌می خۆیاندا، به‌ڵام جێگای هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئه‌ده‌بی شیعره‌کانی مه‌ستووره‌یان تێدا به‌تاڵه. به‌خۆشییه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شیعره‌کانی مه‌ستووره و که‌سانی تر هه‌ڵگیراوه.
مه‌به‌ستی من له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یه که بتوانم دونیای شیعری مه‌ستووره له‌ژێر ڕووناکایی ئه‌ده‌بیدا ببینم، نه‌ک دیتنی مه‌ستووره وه‌ک مێژوو‌نووسێک یان خێزانی فه‌رمانڕه‌وایه‌ک. بۆچوونی سه‌ره‌کی من له‌و کاره‌دا ئه‌وه‌یه که خوڵقاندن ده‌بێته هۆی ڕه‌هایی و ئاسوده‌یی ڕۆح. من له‌م وتاره‌دا له هێنانه‌گۆڕی بیوگرافی - به درێژی - خۆده‌پارێزم، به‌ڵام ئه‌و فاکته‌ره که پێی ده‌گوترێ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ناسی، واته genealogi، خۆبه‌خۆ دێته ناو باسکه. بۆ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه که‌ڵک وه‌رگیراوه که بریتین له "مێژووی ئه‌رده‌ڵان" و "دیوانی مه‌ستووره".
هه‌ڵسه‌نگاندنیدونیای شیعری مه‌ستووره
مه‌ستووره کوردستانی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی زانا و به‌توانادا له‌دایکبووه که ئه‌وه‌ش هه‌ل و ئیمکاناتێکی بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت که ژنانی‌تری جیلی مه‌ستووره لێی بێبه‌ش بوون؛ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدار که ده‌بێته مه‌کۆی شاعیران و نوخته‌یه‌ک بۆ بڕیاردانی سیاسی له ناوچه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌رده‌ڵاندا. باوکی مه‌ستووره، ابوالحسن بیگ قادری، ئینسانێکی به‌هه‌ست و به‌دانش بووه که په‌ڕ و باڵدانی لایه‌نی هه‌ست و فکری کچه‌که‌ی زۆر بۆ گرینگ بووه. دواتریش که مه‌ستووره ده‌بێته خێزانی خه‌سره‌وخانی ئه‌رده‌ڵان، هه‌ر شانسی ئه‌وه‌ی بووه که له شیعر و کتێب دانه‌بڕێت و خه‌سره‌وخان پاڵپشتی شاعیربوونی مه‌ستووره بووه و پێکه‌وه شه‌ڕه‌شیعریان کردووه (دیوانی مه‌ستووره، ل. 12).
مه‌ستووره له‌لای باوکی، ابوالحسن بیگ قادری، ده‌رسی به زمانی کوردی، عه‌ره‌بی و فارسی خوێندووه و شاعیرانی کلاسیک، قورئان و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌رده‌می خۆی به‌سه‌رکردۆته‌وه. له‌گه‌ڵ "فقه"، مه‌سیحییه‌ت و میتۆلۆژی که‌لتوره‌کانی‌تردا ئاشنا بووه.
میرزا شکرالله سنندجی فخرالکتاب (1275-1340) له کتێبی تحفه ناصری دا باس له مه‌ستووره ده‌کا و ده‌ڵێ که له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا کچێک هه‌یه که ئامۆزایه‌تی و ناوی ماه‌شه‌ره‌ف‌خانم، "متخلص به مه‌ستووره"یه و نزیکه‌ی بیست هه‌زار به‌یت، شیعر، غه‌زه‌ڵ و قه‌سیده‌ی هه‌یه. مه‌ستووره 44 ساڵ ژیاوه و خێزانی والی ئه‌رده‌ڵان خه‌سروخان مه‌شهوور به "ناکام" بوو (دیوانی مه‌ستووره، ل. 14).
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که مه‌ستووره له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدار بووه، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین ڕۆحی مه‌ستووره زیندانی بووه. بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتێکی بنه‌ماڵه‌یی، مه‌ستووره ده‌درێته خانی ئه‌رده‌ڵان که ژن و منداڵی بووه. ئاخۆ هه‌وێداری چۆن کارده‌کاته سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی ژنێکی شاعیر؟ ژیان له‌ناو قه‌سرێکی پڕ له یاسا و ڕێسادا، به‌بێ ئازادی ڕۆژانه، چۆن بیر و فکری ئه‌و شاعیره فۆرموله ده‌کا؟ هه‌روه‌ها ده‌گوترێ که مه‌ستووره په‌یڕه‌وی مه‌كته‌بی شیعه بووه که ئه‌مه‌ش له چه‌نده‌ها غه‌زه‌ل خۆی نیشانده‌دا:
هر کس که ز صدق بنده‌اش سد
بر جمله شهانش افتخار است
"مستوره" ز غم منال زیرا
مولای تو شیر کردگار است
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|