غەزەل(خومی مەی): حافزی شیرازی
گه‌رچی به ئاوری دڵ، وه‌ک خومی مه‌ی له‌جۆشم
مۆرم له لێو دراوە و خوێن ده‌خۆم و، خـــــه‌مۆشم
چۆن ئازادبم له‌م داوه؟ که هیندووزولفێ هه‌رده‌م
ئاڵقه‌ی بکاته گوێم و، قه‌ت غه‌مگین نه‌بێ بؤشم
ســـــــه‌ر تێداچوونی گیانه، ته‌ما ده لێوی گیانان
سا تۆ بڕوانه كــــــه چۆن به دڵ بۆی تێده‌كۆشم!
خه‌رقه پۆشینه‌که‌ی من له سای دینداری نییه:
سه‌رپۆشی سه‌د عه‌یبانه، خۆمی پێداده‌پۆشم!
وا باباده‌م به‌حه‌شتی به دوو ده‌نکه گـــه‌نم دا
ئه‌منیش حه‌رامزاده بم، به جۆیه‌ک نه‌یفرۆشم!
بۆ خوا په‌نا! كه نه‌مبێ باوه‌ڕ به تاعه‌تی خۆم
درۆ نه‌بێ كه جار جار، من پیاڵه‌یه‌ك ده‌نۆشم!
ئێستا ئه‌گـــه‌ر نه‌نۆشم له ڕاوه‌كی خوم، چلۆن
ناخرێته‌پشت گوێ قسه‌ی پیری موغانی خۆشم؟
ڕۆژی جه‌زا، هیوام هه‌س به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌یار
گوناح به فه‌یزی عه‌فوو، نه‌خرێته قه‌ڵه‌ندۆشم
به‌م‌چه‌شنه گه‌رلێبداموتریبی كۆڕ ڕێی عیشق
کاتی سه‌ما، ناهێڵێ شێعری (حافز) چ هۆشم!
وەرگێڕانەوە: س. چ. هێرش
سەردێڕی فارسیی غە زە لە کە :
گرچه از اتش دل چون خم می در جوشم
مهر بر لب زده، خون می خورم و خاموشم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )