ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هاره
مه‌كه‌ن مه‌نعی عــــــــاشقان، عاشق كــاری دژواره
هه‌رچی عیشقی له دڵ بێ، بێ سه‌بر و بێ قــه‌راره
دائیم لـــــه به‌ر هیجرانێ، ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌باره
ده عیشقێدا سووتاوم، غه‌مم لـــــــه چوار كه‌ناره
له به‌ر ده‌رد و حه‌سڕه‌تان، گریانم دێن هــــــــــه‌زاره
گه‌لۆ ده‌ردان ئه‌ز هه‌ڵگرت، ساتێ ناگرم قـــــــه‌رارێ
شــــه‌و و ڕۆژێ ناسه‌برێم، له به‌ر غه‌می ده یـارێ
دڵی من هێند له جۆشــــه، ئه‌سرینم دێنه خـوارێ
مه‌گین به وه‌ی ساكیت بێ، ببیێن ده‌نگی به‌هــــارێ
بـــه گوڵانم دێن سه‌بووری، سه‌ربێننه‌ده‌ر له خــارێ
مزگێنی بێ لـه یاران، ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هـاره
هــاتن ته‌یری ده ڕه‌نگین، جووت به جووت بوون قه‌تاره
نیشتن لـــه ده‌م شه‌تاوان، زه‌ینی كه، چه‌ن هه‌زاره
ڕه‌نگـاندییان قۆپی و شه‌ت، له هه‌ر گۆشه و كه‌ناره
گــــوڵ هاتنه پیكه‌نینێ، یه‌ك یه‌ك به دڵ به زاره
هــــــــه‌وری ده ڕه‌ش ده‌هاتن، گرتیان به‌ری ئاسمانێ
غـــه‌می له دڵم چه‌ن زۆرن، بابڕۆن ده‌گه‌ڵ زستانێ
له گوڕڕه‌ی ده شــــــــه‌ماڵێ، له ڕێژنه‌ی ده بارانێ
كــــوێستان مابوون له ته‌مێ هه‌وه‌ڵ مانگی نیسانێ
به سروه‌ی ده شــــــه‌و بایه، گوڵ خۆی داوه له سانێ
هــــــه‌وری ڕه‌ش هاتنه خرۆش، له دامێنی كۆساران
چیا و زۆزان سه‌وزه‌پۆش، ده‌گــه‌ڵ لكی ده داران
وه‌نه‌وشه‌م چه‌ن زه‌ریف دین، گــوڵان له ده‌م ڕۆباران
به كــه‌سك و سوور ده‌خه‌مڵێن، له سه‌ر جۆ و جۆباران
ده‌ڵێن ئه‌وڕۆ به‌هار هــــــــــات، مزگێنی بێ له یاران
له كــــوێستانی ده عه‌زیم، هه‌وری ڕه‌ش ده‌خرۆشن
به نه‌خشی ده به‌هارێ، گوڵان زه‌ڕبـــــــافته پۆشن
هـه‌ر وه‌كوو ئاهووی چینی، سه‌حرا میسكێ ده‌فرۆشن
له شـــــادی ده به‌هارێ، چه‌ن له زه‌وق و له جۆشن
كێ‌و و ده‌ر و دۆڵ و ده‌شت، پاكی سه‌رمه‌ست و خۆشن
زه‌ینی خۆم دا كـوێستانێ، چه‌ندی لێم كرد خه‌یاڵه
گوڵ بوون له چوار كه‌نارێ، لێی شین ببوون هه‌ڵاڵه
زه‌رد و كـــه‌سك و بنه‌فشه، سوورگوڵ و تافته‌ی ئاڵه
له‌به‌ر بۆنی وان گوڵان، یــــــاران ده‌بوون بێ حاڵه
بولبول له كوێیه مه‌ست بێ، بكا ئه‌فغـــــان و ناڵه
له كوێستانی ده وا ڕه‌ند، دڵی ئـــه‌زه حه‌زینه
گوڵبون له ده‌م ڕۆباران، جــــوان ده‌بوون به په‌رژینه
با بێن گوڵان ببینن، هه‌ركــــــه‌س دڵی غه‌مگینه
ئــــــــه‌و گوڵی ده دونیایه، وه‌فایان بۆ كه‌س نینه
خۆشی له بۆ وان كه‌سان، دڵ به دونێ خۆش نینه
ئه‌و سوێسنه‌ی ســـــــاوایه، تازه سه‌ری هه‌ڵده‌دا
خاشخاشك و گوڵه‌مێلاق، ئـــه‌تڵه‌سی سوور ده‌به‌ردا
وه‌نه‌وشه پڕ جغـــــــــاره، سه‌ری له به‌ردێ ده‌دا
بۆنی ده‌با بای سه‌با، بولبول بۆی لــــــــه خۆی ده‌دا
كـــــــاری دونیایه وه‌یه، هه‌ر تاڵی یه وێت ده‌دا
به لرفه‌ی بای شــــه‌ماڵێ، به سۆزی ده شه‌وبایه
بۆنی گوڵان ده‌پڕژێن، تێكه‌ڵ بوون له ســــــه‌حرایه
گوڵ ده‌ركه‌وتن لــــه خارێ، ده‌ریان كردن گه‌ڵایه
ئـــــــه‌و گوڵی جوان و زه‌ریف، بوونه به‌رگی دونیایه
یاران مه‌دحی به‌هارێ، هـــــــه‌رگیز له تاریف نایه
بــــه‌هار هاته سه‌ر ته‌ختێ، گوڵ پشكووتن به تاوه
ته‌رزی گوڵانم زۆرن، چه‌ن تـــه‌رز، سوێسنی ساوه
مـــوژده ده‌نه بولبولێ، ئه‌و عاشقی دڵ سووتاوه
ئه‌و دونیایه وا ڕه‌نگین، وه‌فای بۆ كــه‌س نه‌ماوه
چه‌ن لاو و جــــوانی پیر كرد، بۆخۆی به قیتی ماوه
بۆنی گــــوڵان ئه‌ز هه‌ڵگرت، له ده‌م جۆ و سه‌راوان
هاتن ته‌یری گه‌رمێنێ، كـه‌وتن له ده‌م شه‌تاوان
له هاشه‌ی ده شالوورێ، گڕ به‌ربوونه هـــه‌ناوان
فـــرمێسكم دێن به جووته، خوێناوم دێن له چاوان
له حه‌سڕه‌تی ده یارێ، ده‌نـاڵم وه‌ك سووتاوان
لـــه به‌ر غه‌می ده یارێ، شه‌و و ڕۆژم خه‌و نایه
چه‌ن جـوامێر و سوارچاكان، كۆچیان كرد له دونیایه
«ئه‌حمه‌د» ئه‌تۆش ڕاده‌بری، یار بۆت ده‌كـه‌ن دوعایه
مـــزگێنی بێ له یاران، جێن (جه‌ننه‌تولمه‌ئوایه)
ئه‌و به‌هاری به گــوڵزار، بۆ كه‌س ده تاریف نایه
شێخ ئه‌حمه‌دی كۆری موكریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )