غه‌زه‌ل:
خه‌یاڵی یار
حافزی شیرازی
به‌خت، لـــــــــــه زاری یارم هیچ نیشــــانم ناداتێ
ده‌وڵه‌ت، هـــــــــه‌واڵی ڕازی زۆر پنهــــــانم ناداتێ
به‌خت ده‌که‌م گیانی خۆم، بۆ تاکه ماچێکی لێو
هــه‌م ئه‌وه‌م لێ ناستێنی، هــه‌م ئه‌میانم ناداتێ
عاقیبه‌ت له سای سه‌بر، شه‌کر دێته‌ده‌ست به‌ڵام
زه‌مـــــانه هێند به‌د قه‌وله، قه‌ت زه‌مانم ناداتێ!
زولفی لادا بای سه‌با، چه‌رخی چه‌پگه‌ڕچاولێکه
هـــێند سپڵه‌یه ده‌رفــــــــــــه‌تی باجووڵانم ناداتێ
وا مردم له سوێیان و ئه‌له‌م په‌رده رێگـه‌م نییه
یا هــــــه‌یه و خاوه‌نپه‌رده، هیچ نیشانم ناداتێ
لــه‌مێژه له‌و قه‌راخه، وه‌ک خولخوله خولده‌خۆم
چبکه‌م ده‌وران وه‌ک نوخته، ڕێی نێوانم ناداتێ
گــوتم بنووم با به خه‌ون خــــــــه‌یاڵی یار ببینم
"حافز" له به‌ر ناڵه ناڵ، هــــه‌ر ئه‌مانم ناداتێ!
سه‌رنج:
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
بخت، از دهان یار نشانم نمی دهد
دولت، خبر ز راز نهـــــانم نمی دهد
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )