به‌هارانی ئاویه‌ر
ڕووگه‌م،ئاویه‌ر،جێ ژوانی پیرۆز
هۆی بیره‌وه‌ری دڵه‌ی پر له سۆز
دێته‌وه یادم شێوه‌ی ڕه‌نگینت
سینه‌ی خه‌مڵیوی به گوڵ نه‌خشینت
که‌روێشکه‌ی ڕه‌وتی سه‌وزه‌ی لاپاڵت
گه‌ردانه‌ی به گوڵ هۆنراوه‌ی یاڵت
پۆل پۆڵ که‌نیشکی شۆخ و لاوی قۆز
ئاواز و هۆره‌ی عه‌شق ئه‌چڕن به سۆز
وا تێک ئاڵاون گوڵ و گۆنا گوڵ
ده‌روونی که‌یلی شیعرم هاته کوڵ
چما سه‌وزه پۆش باڵای ئاویه‌ر
له هێلانه‌ی دڵ،ناهێڵێ که‌سه‌ر
تاسه و ئه‌وینی به هارانی تۆ
ناسۆر ئه‌خاته جه‌رگی پر له سۆ
**********
به ناخی که‌یل،به تاسه و مه‌یل، ئه‌ناڵێنم
چه‌شنی بولبول،به سۆز و کوڵ،ئه‌چریکێنم
به مرواری فرمێسکی هۆنراوه‌ی تاسه‌م
سای گه‌ردنی سه‌وزه پشت ئه‌نه‌خشێنم
**********
ئه‌وسا سه‌یری به‌هارانت
به‌ژنی ڕازاوه‌ی کوێستانت
ئاواتی کۆن به‌دی دێنێ
چلووره‌ی تاسه‌م ئه‌شکێنێ
کاتێ خێڵی دڵداره‌کان
ڕێگه ئه‌برن به‌ره‌وجێ ژوان
سه‌یری به‌هاری ئاویه‌ر
له یاد ئه‌با کوڵ و که‌سه‌ر
حه‌سه‌ن شافێعی-سه‌قز١٣٦٤
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )