
11-07-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دو جه شن دلداري
دو جه شن دلداري
ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت
نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت
گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت
چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت
مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت
بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە
بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە
بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە
کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن
تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن
ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا
یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا
چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ
هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ
ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ
واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ
من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی
نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی
من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە
وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە
هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە
ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە
جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ
حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ
مامۆســــــــتا
(احـــــــمەد هـــــــەردی)
لەساڵی١٩٥٠دەست بێکراوە ونوسراوە
لەساڵی ١٩٨٣تەواو کراوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|