بەجـێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
حـەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بــــووە هەمدەردی دارا
هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکـــــوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا
نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پــــــیری پیرانی بوخــــارا
لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجــــــــا ڕابـــــــــوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵـــــەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کـــــلک نـــادا بە زڕپنگـــــــی بەهارا
وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خــــووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!
زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کــــەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا
موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گـــــــــوڵ لە بن یەک نووکە خارا
کە شک بەم "مەحویا" هەر شەربەتی مەرگ
لەســــەر ئــــــەرزا نییە ئــــــاوی گــــــەوارا !!!
"مەحـــــــــوی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )