
11-09-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کۆنه یاران
ئه‌رێ ئه‌ی به زولف و روخسار سه‌نه‌می چین ماهتابم
ده‌مه‌که و خه‌نده‌که و نیگاهت نمه‌ک و مه‌زه‌ی شه‌رابم
من له‌به‌ر نیگاهت بمرم، تۆ سه‌ر و غه‌مزه‌که‌ی جه‌لابم
بڵێ پێم گوڵه‌که‌ی به‌هاری! له تۆ تا به‌که‌ی جودا بم؟
وه‌ره‌وه، به شه‌رتی جاران، رۆژی سه‌د جارت فیدا بم
له وێرانه‌ی دڵی شێواوم شیوه‌ن و واوه‌یلا و رۆڕۆ
ئاورێک به‌ربۆته هه‌ناوم دێته ده‌ر له هه‌ناسه‌م بۆ سۆ
بوومه ئه‌فسانه‌ی وڵاتان شار به شار،ماڵ به ماڵ، کۆ به کۆ
خاڵی چاوت ، گۆشه‌ی ئه‌برۆ، دوو دینیان کردم له‌سه‌ر تۆ
یا بمکه پیری مه‌یخانه، یا موریدی خانه‌قا بم
عاشق وا ده‌بێ به هه‌موو ده‌م چاو پڕ ئاو ، دڵ بڕاو، مه‌حزوون
پێی هه‌وای بشکێی پێی نه‌مێنێ غه‌یری هوو له ده‌روون و بیروون
خاکی رێی دولبه‌ری وه‌بزانێ سورمه‌یه بۆ چاوی پڕ خوون
سه‌گه‌که‌ی رێبازی له‌یلێ وه‌ره سه‌ر دوو چاوی مه‌جنوون
دونیا‌م ئه‌و رۆژه لێ روونه خاکی به‌ر پێی ئاشنا بم
رووحه‌که‌م رووی خۆت بنوێنه، تا به‌که‌ی کوشته‌ی نازت بم،
ده‌مه‌که‌ت به ته‌که‌للوم بێنه تا نه‌مردووم هه‌مڕازت بم
جارێک به که‌ره‌م بمدوێنه من فیدای ده‌نگ و ئاوازت بم
من که هاتم قیبله‌م گۆڕی، یاخوا کافر بێ جه‌لابم!
سه‌رچاوه:
پێنج خشته‌کی پیتی میم له دیوانی وه‌فایی چاپی ئانا1387
شێعری: مامۆستا وه‌فایی
ئاماژه:
ئه‌م پارچه هۆنراوه رازاوه‌یه له لایه‌ن خوا لێ خۆش بوو، مامۆستای پایه‌به‌رزی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی، محه‌مه‌دی ماملێ به‌و ده‌نگه بهسۆزهیهوه کراوه‌ته ئاواز و گۆرانی و رۆحی مرۆڤ دێنێته سه‌ما و پاش بیستنی ئه‌م هۆنراوه‌یه به ده‌نگی مامۆستا ماملێ تێده‌گه‌ین که مامۆستا وه‌فایی چی خوڵقاندووه! ئه‌م به‌شه‌ی که ئێمه نووسیومانه‌ته‌وه به‌شێکه له هۆنراوه سه‌ره‌کیه‌که‌ی مامۆستا وه‌فایی له‌به‌ر ئه‌وه‌یش به ته‌واوی نهمانووسیه که ئه‌مه هه‌ر ئه‌و به‌شه‌یه که له گۆرانیه‌که‌ی ماملێ‌ی ئازیزی سه‌ربه‌رز هاتووه. یادیان به‌خێر و وێنه‌یان فراوان!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|