كه مردم شين و گريانت به من چي؟
كه گوڵ چوو، ئاوي بارانت به من چي؟
له سه ر ته رمي مني عاشق به قوربان
ئيتر زولفي په رێشانت به من چي؟
له هۆده ي ماته م و غه مدا كه سووتاوم
سه فايي باغ و هه يوانت به من چي؟
كه هێلانه ي شه هێني دڵ خرا بوو
قهدي سه روي گوڵستانت به من چي؟
به پاييز پووشي ويشكي ته ن كه فه وتا
به هاري لێوي خه ندانت به من چي؟
كه مانگي به ختي من رووي نا له كه سري
تريشكه ي رۆژي كوڵمانت به من چي؟
به كاسي غه م دڵم شێواو و كاسه
شه ڕابي سافي فينجانت به من چي؟
كه تووشي له شكري ده رد و خه فه ت بووم
ده وايي ده رد و ده رمانت به من چي؟
كه په يدا بوو شه وي تاريكي دووريت
ده سي مووسايي عيمڕانت به من چي؟
له شم گه ر كه وته مه يداني نه بووني
له وه دا باسي لوقمانت به من چي؟
كه بڕوا نووري بينايي له چاوم
جواني ره نگي باغانت به من چي؟
له نێو چاڵي غه مي تۆد ا كه گيرام
جواني ده شت و كێوانت به من چي؟
«فيدايي» گه ر نه ما ، بۆ ته عزيه ي
ئه وده م و لێوي غه زه لخوانت به من چي؟
----------------------------------------------------
برگرفته از وبلاگ خوشه ویستی تو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )