چاوه‌كه‌م دیسان نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌كه
حه‌یفه بێ سوچ و قه‌باحه‌ت تیره بارانم مه‌كه
مهر هه‌می ده‌ردی گرانم وا له شیشه‌ی ڕووت دا
ڕوو له من كه رههنمونی ماڵی لوقمانم مه‌كه
ده‌ردی من ده‌ردێ گرانه،طه‌بیبی میهره‌بان
زه‌حمه‌تی ناحه‌ق مه‌كێشه تازه ده‌رمانم مه‌كه
ڕههزهنی زولفت بفه‌رموو لێم گه‌ڕێ بێم و بڕۆم
بێ نه‌وام و ئاره‌زوی ئازار و لێدانم مه‌كه
تاقه‌تی باری په‌رێشانی فیراقت موشكیله
دوور له ڕوی تۆ هه‌ر وه‌كو زولفت پهرێشانمه مه‌كه
بۆ ده‌كه‌ی مه‌نعم له باغی وه‌صلی خۆت تبیوخودا
شێت و سه‌رگه‌ردان و وێڵی ده‌شت و مهیدنم مه‌كه
خاڵی شینت ده‌رخه تا بازاڕی شینم بێته‌وه
بۆ ڕه‌واجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مه‌كه
زوڵمه‌تی زولفت ده‌سا لاده له‌سه‌ر كوڵمت ده‌مێ
بێ نه‌صیبی شه‌وق و شوعله‌ی ماهی تابانم مه‌كه
من به شه‌رعه‌ن موسته حه‌قم بۆ زه‌كاتی حوسنی تۆ
تۆ كه صاحیب ده‌وڵه‌تی بێ به‌ش له ئیسانم مه‌كه
ناری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )