ئه‌ونده ئه‌هلی دنیا ئه‌هلی دنیا،تاقه رۆژێ گه‌ر
بهقهڕنی من ئه‌وه‌ند ئه‌هلی خودابم ده‌بمه پێغه‌مبه‌ر
به‌که‌م مه‌گره سروشک و ئاهـ و ناڵه‌ی بێ نهوایانت
که سهیلی بێ ئه‌مانه،تیریدڵدۆزه،گوله‌ی وه‌روه‌ر
چ که‌س نابێ بهکهسدارم،نیه لهبهردهره یارم
خودایا تۆبکهی چارم که‌سێکم بێ که‌س وبێ ده‌ر
چڵ و چۆکهر مهدهورم،خودا حافیز نهسیحهتگهر
لهشکوهی عیشق ولۆمه‌ی عه‌قڵ ئه‌من هه‌م لاڵم و هه‌م که‌ڕ
زوبان و گوێ گله وپه‌ندی نه لێ دهبیهن،نه‌پێ دهبیهن
عه‌به‌س دێن و ده‌چن به‌م جۆشه غهممازو مولامهت گه‌ر
له ئیعجازی مه‌حه‌ببه‌ت چار فه‌سڵم جومله بۆ جه‌معه
سروشکم سوره،رهنگمزهرده،لێوم وشکه،چاوم ته‌ڕ
سیاپۆشن له‌داخی خه‌ت و خاڵ و لێوو روو و زوڵف
وه‌نه‌وشه‌و میسکی چین و ئاوی خزر ولاله و عه‌نبه‌ر
جگه‌ر کون که،خوێنی گریه به‌رده،سینه ههڵبدڕه
نیگاهێ که ببینه کاری تیر و نه‌شته‌ر و خه‌نجه‌ر
که‌سه‌یری ده‌فته‌ری سه‌ر گهشتهگانو خاکساران و
سیابهختانی کردن،دی هه‌موو،[مه‌حوی]بوو سه‌ر ده‌فته‌ر
محوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )